پاییز

ستار ئه‌حمه‌د

پاییز لقی دار ناكاته په‌نجه‌م

هه‌تا گه‌ڵاكان جه‌سته‌م داپۆشن

بۆیه‌ هه‌ناسه‌م نوقمی گریانه‌

دیده‌م وه‌ك نیگات كزۆڵ و ره‌شن

له‌پاییزابوو چه‌شنی په‌پووله‌

له‌سه‌ر زامێكی سینگت هه‌ڵنیشم

نه‌مزانی كزه‌ی نه‌رمه‌ ئه‌سرینێك

به‌رامه‌ی رۆحت ده‌خاته‌ مشتم

هه‌موو پاییزێك لێزمه‌ی یادوه‌ریم

چڵی هۆنراوه‌م له‌قه‌د ده‌وه‌رێ‌

پرووشه‌ی وشه‌ كۆده‌كه‌مه‌وه‌و

له‌ناخم نێشی ژان دێته‌ ده‌رێ‌

پاییزانێك بوو هاته‌ ژوانگه‌م

نسێی دارێكمان به‌ ‌گه‌ڵا رازان

له‌گه‌ڵ ژیله‌مۆی رۆژگارا رۆچووین

ته‌مه‌نمان وه‌ری له‌گه‌ڵ بای خه‌زان

 

Qadirzada.com © 2013. All rights reserved