په‌یوه‌ست

ستار ئه‌حمه‌د

 

 

رۆژێكی ره‌شبوو كه‌من تۆم ناسی

نه‌مزانی هێنده‌ خوێنمژی پیاوی

داخی چه‌ند ساڵه‌ت به‌من ده‌ڕێژی

گیرۆده‌ی هه‌زار په‌یوه‌ست و داوی

.......................................

ناز به‌سه‌ر كێوو زه‌مینا ده‌كه‌یت

ده‌ڵێی له‌ئاسمان كه‌وتوویته‌ خوارێ‌

ئه‌نجام نوشستی به‌ چۆكتا دێنێ‌

له‌هه‌موو هه‌ورێك باران نابارێ‌

...................................

به‌فوویه‌ك ژینت كۆتایی پێدێ‌

له‌بستێ‌ خاكا ده‌تخه‌نه‌ گۆڕێ‌

نه‌مزانی رۆژگار یاریت پێده‌كاو

گیرفان ئاكاری جوانت ده‌گۆڕێ‌

.................................

تۆ خاڵیت له‌ سۆز تژی له‌گومان

ته‌نها سوودی خۆت له‌لا مه‌به‌سته‌

به‌رزمه‌ڕۆ ژیان به‌و جۆره‌ نییه‌

له‌خه‌وی پووچی لووت به‌رزی هه‌سته‌

 

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved