نیشتمان

 ستار ئەحمەد

 

نیشتمان

كوا بەهاو بوونت

بۆچی نەمرم

بۆ ریسوایی و ئابڕووچوونت

لەكاتێكدا

رۆڵەی ئەم خاكەو

پێشمەرگەت

رووبكەنە دەرگای مزگەوت

بۆ دەرۆزەو

لەتە نانێ

ئیتر كێ هەیە

ئەم خاكە

بەوڵاتی خۆی بزانێ

كام سەركردەو

تێكۆشەرە

ئارەقەی مردن ناڕێژێ

هاوڵاتیم لەبرسانا

بەزیندوویی

جەستەی كۆرپەی خۆی دەنێژێ

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved