| ||
|
||
نان
ستار ئه‌حمه‌د نانێك گریا ئاڵایه‌كی كرد ه خوان و روومه‌تی نه‌رمی شارده‌وه چونكه زانی سته‌مكارێك دوای تێر بوون و مه‌ینۆشینی یۆ خانمه‌كه‌ی ده‌یبرده‌وه نان وركی گرد حه‌زی به‌كۆشی كه‌سێك بوو قووتی رۆژانه‌ی دووكه‌ڵ بوو له‌خێوه‌تگای داڕزاوا كۆمه‌ڵێك مناڵی رووت و ژنێك نه‌خۆشی له‌گه‌ڵ بوو ئه‌م نانه دروشمی مانه بۆ برسیه‌كان خوازیاره بگاته گه‌رووی دوا گه‌دای هه‌موو كونجێكی نیشتمان بۆیه بووه چوار پارچه‌وه به‌هه‌مان خۆزگه‌و تاسه‌وه ره‌نگی سوور‌و سپی و سه‌وزی له‌خۆی ئاڵان تیشكی خۆری ئاوێزان بوو شه‌یدای چیا‌و گوڵ و خاكی كوردستان بوو
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||