| ||
|
||
مۆری تاوان
ئه‌ستێره‌یه‌ك نه‌ما به‌تیشكی با خۆی هه‌ڵنه‌واسێت مانگ .. ئاوێنه‌ی رۆژی ورد‌و خاش كرد هه‌ور شاگه‌شكه‌ی خاك بووه‌و په‌رچه‌می په‌لكه‌زێڕینه‌ی كردووه به‌پرد خاك تینووی فرمێسكی ئاسمانه هه‌موو شتێك ژان ده‌یگرێ لوتكه له‌سنگی چیادا چیا له‌نیگای زه‌مین و زه‌مین له‌دیده‌ی رووبارا رووبار له‌كاسه‌ی هه‌تاوو هه‌تاو له‌هه‌ناوی تیشكا شه‌وانه بهكپی ده‌مرێ روو له‌كوێ بكه‌ین دار له‌رۆحی خوێناوا كرا به‌ئاڵای سێداره مه‌ڕێك نه‌ما نه‌یبڕنه‌وه خوریه‌كه‌ی نه‌كه‌ن به‌په‌ت و من و تۆی پێ نه‌خنكێنن هه‌موو شتێكیان له‌به‌ها رووت كرده‌وه ئه‌وه‌ی ناوی ئابڕوو خاكه چ سه‌ردابی مێژوو بوونه به‌خوێنی باو‌و باپیران كوێر كرده‌وه وه‌كوو ماسی چۆن ته‌ڕ نابێ و هه‌رگیز له‌ئاویش تێر نابێ نهبهماڵ و نهبهسامان چاوو ده‌روونیان پڕ نابێ هه‌رچی هه‌یه له‌كه‌م و زۆر مۆرێكی تاوانیا ن لێدا بوونه میراتگری عومر‌و چاره‌نووس و میلله‌ت و خاك و ئاسمان و ته‌نانه‌ت باو هه‌ورو ئاسمان ئه‌ستێره‌و مانگ نیگای تیشكی ئه‌و هه‌تاوه بۆیه میلله‌ت رووت و برسی شار بێ سه‌داو نیشتمانیش بووه به‌تارمایی مه‌رگ و نه‌خشه‌ی برین و كه‌لاوه ستار ئه‌حمه‌د
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||