له‌نێوانی من وتۆدا

ستار ئه‌حمه‌د

له‌نێوانی من و تۆدا

شمشێرێك له‌ئاو تێده‌په‌ڕێ‌

تۆ نیگاتی پێده‌شۆیت و

هه‌موو ساتێك به‌رۆحی منا رۆده‌چێ‌

جه‌رگم ده‌بڕێ‌

...................................

له‌نێوانی من و تۆدا

په‌رچه‌می خۆرێك كشاوه‌

تۆ بسكۆڵه‌ی پێده‌شۆیت

بۆ منیش بووه‌ به‌كۆت و

له‌گه‌ردنی كۆرپه‌ی دڵم و

هۆنراوه‌كانم ئاڵاوه‌

................................

له‌نێوانی من و تۆدا

پرشنگی ئاگرێكی سوور راكشاوه‌

تۆ بۆ ته‌نیایی شه‌وانه‌ت

له‌پاڵیا دامده‌گیرسێنی

منیش خۆم ده‌كه‌م به‌ژیله‌و

هێدی هێدی جۆشم ده‌ده‌ی

به‌فرمێسكی چاوه‌كانت

بۆ كه‌سێك دی ده‌مسووتێنی

..................................

ئه‌م ئاگره‌ش ته‌واو ده‌بێت

عومری تۆش هه‌ر ده‌بڕێته‌وه‌

ته‌نها له‌نێو رۆحی منا

جێگه‌و رێگه‌ت ده‌بێته‌وه‌

 

Qadirzada.com © 2013. All rights reserved