كه‌ژاوه‌

ستار ئه‌حمه‌د

خۆت له‌مندا داده‌كه‌نی

جه‌سته‌م بۆرۆحی تۆ ناشێ‌

له‌شه‌ودا تاریكی ده‌گری و

ته‌مه‌ن له‌نوور

په‌یكه‌رێت بۆ ده‌تاشێ‌

چلووره‌ی شه‌خته‌

به‌هه‌نسكتا هه‌ڵده‌زنێ‌

كه‌ژاوه‌یه‌ك له‌رووناكی

ته‌ونی عه‌شقت بۆ ده‌چنێ‌

كه‌مێك له‌خوار ناوكته‌وه‌

تارماییه‌ك له‌ تیشك هه‌ڵدێ‌

دڵت له‌نوێ‌ سه‌ما ده‌كا

رۆحت له‌نێو ده‌ستما ده‌شكێ‌

Qadirzada.com © 2013. All rights reserved