هه‌رچی ده‌ڵێن

ستار ئه حمه د

 

هه‌رچی ده‌ڵێن

ده‌بێت وابێ‌

گرنگ نییه‌

چه‌ندێك راستی و

ملیۆن درۆی ئاڵی تیابێ‌

باهیچ له‌ژیان نه‌زانن

راستی و پێنووسیان بۆ چییه‌

زمانی كوشتن شاره‌زان

رۆژگاری چه‌ك و راوچییه‌

ئه‌وان خامه‌ن

رۆشنبیری و

دیموكراتَی و ئاشتیخوازین

قسه‌یان تاجی سه‌رسه‌ره‌

ده‌بێ‌ مل كه‌چی ته‌قوابین

بڵێين رازین

 

Qadirzada.com © 2013. All rights reserved