گوڵ و ژن

له‌پاكی گوڵ و ئافره‌تا

دۆش داماوم به‌گومانم

كامیان به‌ری ئه‌وی تره‌

ئارام به‌خشن بۆ ژیانم

.........................

له‌ژنا خۆم ئه‌دۆزمه‌وه‌

ده‌زانم ژین مانای چییه‌

كه‌گوڵێكیش به‌دی ئه‌كه‌م

تاسه‌م ئه‌وین و جوانییه‌

................................

به‌ڵام تۆ سه‌رچاوه‌ی هه‌مووی

ئه‌ی ئافره‌تی خانه‌واده‌م

چێژی هه‌موو گوڵی دونیا

ناگاته‌ ماچێكی ناو ده‌م

..........................

ئیتر بۆچی رابمێنم

له‌هه‌واڵ و پرسیار كردن

پاكی گوڵی جیهان بێنه‌

هه‌رگیز ناگات به‌نیگای ژن

 

ستار ئه‌حمه‌د

 

Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved