گریان

ستار ئه‌حمه‌د

بێمروه‌ت ده‌خنكێم

له‌و سته‌مه‌ی

له‌ شۆڕه‌ژنی باده‌كرێ‌

چوون تژییه‌

له‌بۆنی سێوی گه‌ناوو

له‌دووكه‌ڵی

گه‌نده‌پیاوو

له‌ژه‌هری پێنووس و

له‌وشه‌ی ته‌فراوی

ده‌گریم له‌سوێی شیعرا

ناخم هه‌ڵده‌قرچێ‌

وه‌ك ئه‌و ده‌ستانه‌ی

له‌گه‌رداوا ره‌قبوونه‌وه‌

بۆ حه‌سره‌تی قه‌یره‌ كچێ‌

 

Qadirzada.com © 2009-2014. All rights reserved