| ||
|
||
گۆرانی ئاسۆ
ستار ئه‌حمه‌د
باران له قه‌ڵبه‌زو دابه‌زینا سه‌ری خاكی ده‌شوشته‌وه په‌لكه زێڕینه بۆ ئاسمان سترانی خۆی ده‌ووته‌وه ئاسۆ لێڵ بوو هه‌تاو له نێو گه‌واڵه‌دا بووه بووكی تارای حه‌وت ره‌نگ نه‌یده توانی گوزه‌ر بكات به‌ره‌و بروسكه‌ی پڕ له ده‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌موو خشپه‌یه‌كا له‌گه‌ڵ هۆبه‌ی دڵۆپێكا ئه‌سپی شادی‌و بووكی ره‌سه‌ن كه‌وتبوونه گڕی سه‌ما دڵنیا بوون ئاواره بوو له نێو پێچه‌ی ره‌شی ته‌ما تینم دایه هه‌نگاوی وێڵ به‌ره‌و شه‌قام كه‌وتمه گوزه‌ر وا بارانه له‌گه‌ڵ هه‌موو تنۆكێكا یادت ده‌كه‌م ناگه‌م به‌تۆ كار مامزی خه‌ونی ئاڵیش بۆ دیده‌نت له كۆڕژنه ره‌نجی ته‌مگرتووی مه‌ینه‌تیم له نێو باران سه‌ركه‌وتنه
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||