گه‌مه‌

ستار ئه‌حمه‌د

 

بۆ له‌ بوونم حاشا ده‌كه‌یت

ده‌مده‌ی به‌سه‌ر ته‌رمی خۆما

من ناخی خۆم وردو خاش كرد

بۆ ئه‌وه‌ی تۆ وه‌كوو مناڵ

یاری به‌ده‌روونم بكه‌یت

چ سامناكه‌ تارمایی عه‌شق

كاتێك دورگه‌ی دڵ بته‌نێ‌

چه‌ند ناخۆشه‌ خۆت سه‌ربڕی

له‌نێو كه‌لاوه‌ی ئه‌وینا

كه‌سێك نه‌بێ‌

لاشه‌كه‌تیش له‌گۆڕ بنێ‌

Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved