فرمێسكی گوڵ

ستار ئه‌حمه‌د

 

گوڵ ئاونگی له‌لێو ده‌تكێ‌

من كانیاوی شیعری جوان

ئاونگ نیگای خۆر ماچ ده‌كا

من شوێنه‌واری جێژوان

............................

له‌نێوانی ئاونگ و گوڵ

شیعرو نیگا

دڵێكم بوو له‌نووری خوا

...........................

له‌ پێده‌شتی بێمه‌یلیا توایه‌وه‌

نه‌شیعرێك به‌هانای گه‌یشت

نه‌دڵسۆزێك ئاوڕێكی لێدایه‌وه‌

                           

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved