فرمێسك

 

ستار ئه‌حمه‌د

 

گیانه‌ بۆ گوڵێك فرمێسك ده‌ڕێژی

له‌نێو ده‌رونتا ده‌یشاریته‌وه‌

ژماره‌ی عومرتی تیا كلیل ئه‌ده‌ی

هه‌تا هیچ كه‌سێك نه‌یدۆزێته‌وه‌

..........................................

ئه‌وبوو تۆی كرده‌ دوژمنی پاكی و

ئه‌وه‌ی خوا دانی به‌بوونیا ناوه‌

كاتێك كه ده‌نگی چرپه‌ی ده‌بیستی

ده‌ڵێی ئه‌و دڵه‌م بۆ تۆ داناوه‌

......................................

دڵسۆزی راستیت په‌راوێز ئه‌كه‌یت

به‌چاوگی رف و به‌دگۆ ئه‌یچوێنی

به‌ڵام بۆ كه‌سێك هاوڕێی درۆیه‌

نه‌ك دڵت به‌ڵكوو رۆحت ده‌ردێنی

...........................

ئه‌مه‌یه‌ ته‌می ته‌فره‌و نه‌زانی

بووه‌ته‌ خه‌ونی شه‌وانی یه‌ڵدات

بۆیه‌ ته‌مه‌نت وه‌ك گه‌ڵا وه‌ری

پرشنگی شادیت له‌روو هه‌ڵنه‌هات

...................................

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved