| ||
|
||
دووری
ستارئه‌حمه‌د
كاتێك كه تۆ له‌من دووری گڕ به‌رده‌بێ له ته‌مه‌نم له‌تاو ئازار‌و ژانی دڵ كۆرپه‌ی عه‌شقت راده‌ژه‌نم شه‌وانه به‌یادی تۆوه خه‌و ناچێته چاوه‌كانم وه‌ك دێوانه به سۆزه‌وه هه‌تا به‌یان له سووتانم جاران ته‌نها خه‌می خۆم بوو ئێستا دووری تۆش سه‌رباره بۆ كوێ هه‌نگاوێك دابنێم عه‌شقت به روومه‌وه دیاره كاتێكیش دێیته پێشوازیم ته‌زووی سۆزێك ده‌مهه‌ژێنێ مه‌لی خه‌یاڵ‌و رازی دڵ له ده‌رونما بۆت ده‌خوێنێ كه‌چی ده‌ستێكی به‌زه‌یی درێژ ناكه‌ی بۆ دڵدارت بیره‌وه‌ریت له‌یاد چووه كوا هه‌ڵوێستی دوا بڕیارت
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||