دوو هێڵی ناتەبا..

ستار ئەحمەد

خودا حه‌وای به‌ئاده‌می باوك به‌خشی

به‌ڵام ئه‌و له‌ناخی خۆیه‌وه‌

بۆ زینده‌گی تیده‌كۆشی

هه‌تا هه‌ردوو

تووشی هه‌لَه‌ی نه‌گریس هاتن

ئه‌وان بۆ ئاسمانی حه‌وت چین

ئيَمه‌ش بۆ ناوه‌ندی زه‌مین

لەو ساتەوە

به‌رده‌وامی

بووه‌ چرۆی هه‌ڵه‌ی زامی

به‌خوێنی هابیل سه‌ره‌تاو

له‌بیر كردنی یوسف و

به‌نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی

ئه‌م خاكه‌مان

خامه‌ بووه‌ هاوریی چه‌كی

به‌ره‌نجامیان

دوو هێڵی ته‌باو سه‌د جۆرن

پێیان ناكریت ره‌وتی ژیانمان بگۆرن

 

Qadirzada.com © 2016. All rights reserved