جه‌ژن

ستار ئه‌حمه‌د

ئه‌مشه‌و جه‌ژنه‌و

چاوده‌گێرم

له‌هه‌ڵبه‌ستی داروشاوم

له‌ناونیشانی دوادێرم

چ شادییه‌

له‌حه‌رفیكما به‌دی ناكه‌م

ده‌مه‌وێت ببمه‌ بارانێك

به‌سه‌ر زامی دڵما داكه‌م

ئه‌فسوس شبعر

هیچ ده‌ردێكم تیمار ناكا

چرای شادیم

روو له‌شه‌قامی شار ناكا

كه‌سێك نییه‌ به‌سلاویك

دیده‌ی خۆزگه‌م یشواته‌وه‌

یاخود بڵێ جه‌ژنت پیرۆز

كه‌مێك خه‌مم كه‌مكاته‌وه‌

نه‌گوێم له‌ده‌نگی مناڵه‌

نه‌سه‌دای سۆزی هاوسه‌رم

گڕی مه‌رگ و به‌دبه‌ختییه‌

له‌م جه‌ژنه‌ ده‌كرێنه‌ به‌رم

 

Qadirzada.com © 2009-2014. All rights reserved