برسێتی

ستار ئه‌حمه‌د

 

دونیا شه‌پۆلی ده‌ریایه‌

رۆخ‌و به‌ربه‌ستی له‌ پێشه‌

دونیا شاعیرێك نه‌داره‌

سوتووی په‌ڕه‌و خۆڵه‌ مێشه‌

رۆژگار ده‌ڕواو راناوه‌ستێ

شاعیر شه‌وانه‌ ناسره‌وێ

ژان دایده‌گرێ بۆ هه‌ڵبه‌ستێ

ئه‌م ته‌مه‌نه‌

چه‌م‌و تاڤگه‌و كانی روونه‌

نه‌مان‌و له‌دایكبوونه‌

چڵێك كه‌ تینووی باران بێت

په‌پووله‌و گوڵ هه‌ڵده‌وه‌رن

كه‌چی رۆژی سه‌دان شاعیر

له‌ برسانا

له‌ گۆشه‌ی شه‌قاما ده‌مرن

ته‌رمه‌كه‌شیان هه‌ڵناگرن

 

Qadirzada.com © 2013. All rights reserved