| ||
|
||
به‌سته‌ی نه‌داری
ستار ئه‌حمه‌د
له نیوه شه‌وا ژووره گچكه‌كه‌م.. ده‌بێته كه‌شتی‌و خۆم كه‌شتیوانم. له رۆخی خه‌ما كه‌مێك ده‌وه‌ستم , له ده‌نگی خۆشی مناڵه‌كانم. * * * هزری به‌یانی‌و گیرفانی خاڵی ده‌مكه‌ن به سه‌وڵی به‌له‌مێكی كون خه‌م‌و مه‌ینه‌تی وه‌كو هاژه‌ی ئاو لێشاو ده‌هێنن بۆ ژووره‌كه‌ی من * * * كاتێك به ته‌نها بێ‌پشتیوانم رایه‌خی خۆزگه‌ی شادی را ئه‌خه‌م ئه‌و شه‌وه وه‌كو مناڵێك برسی به خه‌ونی شیرین شه‌و به‌ڕێئه‌خه‌م * * * له نێو ده‌لاقه‌ی ئاسۆی رۆشنا.. له‌گه‌ڵ په‌ری یا ده‌بم به ئاشنا كه باڵی تاسه‌ی حه‌سره‌ت ده‌ر ئه‌كه‌م بۆ لانه‌ی هیوا ته‌كانێك ئه‌ده‌م سۆزی به‌سته‌ی دڵ ده‌مخاته مه‌له شه‌پۆڵ ئه‌شكێنم به هه‌وڵ‌و په‌له ده‌ریا شه‌ق ده‌كه‌م رێ نابڕێته‌وه هه‌نگاو مۆرانه‌ی داری خۆزگه‌یه یاد ده‌رگای خه‌مه‌و بۆم ده‌كرێته‌وه زامی ئه‌و عه‌شقه‌ی بووه خه‌ونێك تاڵ له‌گه‌ڵ چریكه‌ی هه‌ناسه‌ی مناڵ. ژینی هاوسه‌ری‌و ئارامی لانه وه‌ك كه‌وی برسی بۆ ئاو‌و دانه به‌ڵام داوی دڵ له خه‌و بێزاره شه‌تاوی مردن له چاوما دیاره بۆیه خوناوی رووبار‌و كانی دوكه‌ڵی جه‌رگمه‌و شه‌پۆل خنكانی ژووری ئاوازی به‌سته‌ی هوزارم بوو به ده‌ریایه‌ك منیش رووبارم كه ده‌ریاو رووبار لێك جوێبنه‌وه به‌سته‌ی نه‌داری خه‌ڵك ده‌ڵێنه‌وه
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||