| ||
|
||
ئاوێنه‌ی رازه‌كان
ستار ئه‌حمه‌د
به‌ردێك سیروانی ماچ كرد‌و بووه كێلی گۆڕی پێشمه‌رگه‌یه‌ك به پۆستاڵی جه‌ندرمه‌كان قایل نه‌بوو له‌گه‌ڵا شه‌ودا گۆرانی بۆ مانگ ده‌ووت‌و زریوه‌ی له شه‌پۆل ده‌خواست هێنده جه‌وری رۆژگاری نۆشیبوو له‌گه‌ڵا ساته‌كانی خه‌ما ره‌شدا گه‌ڕا بووه تۆمارگه‌ی یادنامه‌ی كۆلنه‌دان چاوشارگێی له‌گه‌ڵا زریان‌و گوڵا ده‌كرد شنه‌ی له خۆر هه‌ڵده‌مژی به قه‌یرانی شاره‌كه‌مان گۆشه‌گیری راده‌ماڵی شاعیرێكی دێوانه‌ی به‌رده‌رگای ئه‌زه‌ل بۆ ژوانگه نسێی ئه‌می هه‌ڵبژارد‌و شیعری كه‌سكی به گوێی نساریا ده‌چیان كاتێك كه مرد ته‌نها ئه‌و بوو ده‌روونی خۆی بۆ هه‌ڵكۆڵی‌و له په‌راوێزی سزایا نیشتیمانێكی گچكۆڵه‌ی بۆ دروستكرد ئه‌وه‌تانێ ئا ئه‌م به‌رده نه‌لێشاو ده‌توانێت له دۆڵێكا بزری بكات نه ده‌ستی شه‌ویش بێئه‌نوا له به‌رۆكی ئه‌بێته‌وه بووه‌ته مه‌زاری عاشقان له‌گه‌ڵا هه‌ناسه‌ی بای شه‌ودا وه‌كوو سه‌نگه‌ر سنگی بۆ ماچی تفه‌نگ‌و وشه‌ی نه‌شمیل‌و پێنووس ده‌كرێته‌وه چه‌ندین شه‌هید به ئاڵای خاك داپۆشران هه‌زاره‌ها له هه‌وارگه‌ی گوڵ ده‌ركران به‌ڵام ئه‌م به‌رده سه‌رسه‌خته ئاكاری چیا بزر ناكا له خوانی خاك دانابڕێ كێ ده‌توانێت ئاوێنه‌ی رووی هه‌ڵبماڵێ رازه‌كانی به دوو وشه‌ی جوان ده‌ربڕێ
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||