ئه‌سرین

ستار ئه‌حمه‌د

 

ده‌ست له‌برینی ناخم وه‌رمه‌ده‌

قه‌تماغه‌ی زامم چرۆی كردووه‌

رۆحم له‌خوێنی عه‌شقا ده‌گه‌وزێ‌

جوانیت ده‌مێكه‌ دڵمی بردووه‌

.....................................

پێ‌ مه‌نێ‌ به‌سه‌ر گوڵزاری سۆزا

نه‌وه‌كوو چقڵێك له‌تۆڵه‌ گه‌ڕێ‌

رۆژانی پێشووت وه‌بیر بێته‌وه‌

ئیتر كێ‌ پێڵووی ئه‌سرینت ده‌سڕێ‌

.......................................

وامه‌كه‌ رۆژگار به‌سپڵه‌ت دانێ‌

شیعر به‌نه‌فره‌ت بتهۆنێته‌وه‌

ئه‌م نه‌رمه‌ ئه‌شكه‌م بۆ تۆ ده‌ڕێژم

چونكه‌ به‌زه‌ییم پێتا دێته‌وه‌

 

Qadirzada.com © 2009-2014. All rights reserved