ئه‌شكه‌وتی خوێن

ستار ئه‌حمه‌د

تینووم وه‌ك یه‌په‌كه‌

چوون ئافره‌تانی كوبانی

وه‌ك هه‌ڵه‌ته‌ی سنجارو زومارو شێخان

وه‌ك ئه‌و گه‌ریلا بێ‌ لانه‌ی

بۆ سه‌ربه‌ستی

گیانیان كردووه‌ به‌قوربان

مناڵێكی یه‌زیدیم و

له‌ئه‌شكه‌وتێكی خوێنینا

برسی و تینوو

له‌مه‌مكی دایكم ده‌گه‌ڕێم

نه‌حه‌قخوازێك ،

نه‌یارمه‌تی مافی "گێتی نایه‌ته‌رێم

كوردم دینم زه‌رده‌شته‌

له‌هه‌ولێر زۆر دیرینترم

گه‌رمیان ساماڵی ده‌روونمه و

وه‌كوو كه‌ركوكی ئاگرم

تینووم .. برسیم

له‌هه‌وارگه‌م دابرَاوم

ئاڤێستا نوقمى  گریانه‌

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش

هه‌تا ده‌نگی كوردێك مابێت

چاوه‌ڕوانی پرشنگی نیگای هه‌تاوم

 

Qadirzada.com © 2009-2014. All rights reserved