ئاشتبوونەوە

ستار ئەحمەد

بڕیارمدا حەوایەکی تر بخەمەوە

ئادەم دوای قسەی نەکەوێ

پێویستمان بەگەڵای میوە نەبێت

عەورەتمان داپۆشین

برسیمان بوو

داڵدە بۆ گوڵە گەنم نەبەین

نان کەرتمان نەکا

نەرمەبا هەڵمان نەگرێت

لەنێوانی ئاسمان و زەویدا

لە خۆڵ و ئاو نەگەڕێیین

چیتر نەترسین

پاش منردن بۆ کوێ دەچین

گیان چۆن دەچیتە جەستەمانەوە

ناهێڵم قابیل

خوێنی هابیل بخواتەوە

ستەم دەروونمان پڕکاتەوە

دەبمە گوڵێك

جوانیەکان لەگوێم بکەن

شێعر بتوانێت

لەنێو ما بهزڕێت

دەگەمە دواپەڕەی ستایش

لەگەڵ خۆمدا ئاشتدەبمەوە

بەنێو هەوری سپییا دەفڕم

لەسەر زمانی

 ئاگرێکی ژێر عەردا دەنیشمەوە

باران دەکەمە هێزی کێشکردنی زەمین

سەبەتەیەك گلێنە

لەسەر گۆرەکەم دەچینم

بۆ ئەوەی دەرفەتەکان نیگام

لەخوێنی سێوێکا بمژن

جۆلانەی مناڵان لەباران چێدەکەم

دایك دەخەمە بەستەی ئەفراندنەوە

ڕۆحێك لەبێشکەی ژیانا دەنوێنم

قژکاڵێك لەبەفر هەڵدەچنم

ژنێکی زۆر دەخەمە ڕستەوە

هەموو شتەکان هەڵاوێر دەکەم

تەنیا بەپیرۆزئ پیرۆزەکان

دەڵێم رساگۆیی لەشرۆگەدا

نوور دەزانێت چۆن لەدایكدەبێت

ڕانامێنم لەوەی

تاریکی چۆن لەسنگی شەوگاردا دەنوێ

مانگ بۆ بەسینگی ئاسماندا دۆی هەڵدەواسێ

شێت بۆ لەزمانی پارە ناگا

ناپرسم بۆ ئەوەی کەبزانم

کێ یەکەم جار لاثەڕەی قرئانی کردەوە

بەژن بۆگوڵ ناگوشێ

هەنگ لەکوێڕای دڕك و گوڵدا دەژیت

چۆن گەڵای دەم ڕووبار

داری خۆی ناناسێت

کۆرپرلر لەسکی دایکیان ناناسێت

چۆن چۆنی ئەستێرە

دیدەی برخۆڵ کوێر نابێ

ئاسمان چ وەرزێك

بەسەر زەمیندا دەدەپێ

 

Qadirzada.com © 2013. All rights reserved