ئاگری مەینەت

 

 ئاگری مەینەت دیسان هەڵگیرسا

 هەر وەكوو گورگێك تاودا لەبرسا

 دڵ و دەروونی جەرگمی گرتەوە

 دونیای رووناكمی تاریك كردەوە

 گڕی بەردایە هۆبەی بێداریم

 كۆتایی نایە گریان و زاریم

 ئاگر هەتا كەی بەماڵم فێری

 هەتا كەی جەرگم بۆ گۆڕ دەنێری

 گەورەو بچووكی ماڵمت داگیرسان

 چوون هەموو گوندو شاری كوردستان

 كاتێك دوژمنی نەگریس و خوێن رێژ

 پیرو مناڵی دایە بەر دەسڕێژ

 ستەمكار نەما خرایە گۆڕێ

 ئاگر بۆ پیشەو كارت ناگۆڕێ

 

ستار ئەحمەد

Qadirzada.com © 2016. All rights reserved