ئاگر

ستار ئه‌حمه‌د

له‌ كام ئاگر..؟

بسك و په‌رچه‌مت دزیوه‌

كه‌ژاوه‌ی بووكێنی خۆره‌

یان ته‌ونی مردنی بایه‌

سروشت به‌و جۆره‌ی چنیوه‌

....................................

نیگات له‌كام كانی سازگار

دورگه‌ی چاوانتی ته‌نیوه‌

خوێنی ئاسۆی ئاوابوونه‌

یان برینی دڵی شیعره‌

له‌نێو جگه‌رما مه‌ییوه‌

.................................

ئه‌و مه‌مكانه‌ت

دوو ساویلكه‌ی ،نوستووی نێو جێن

یان جه‌رگ و هه‌ناوی منن

به‌زامی سنگته‌وه‌ ده‌لكێن

......................................

من نازانم

فریشته‌ی یان شۆڕه‌ ژنی

به‌ڵام بۆمن

زۆر بێڕه‌حمی وه‌ك دوژمنی

 

Qadirzada.com © 2013. All rights reserved