| ||
|
||
( نیشتمانێك له‌گریان )
جگه‌ره‌یه‌ك له‌گوڵدانی دڵما بكوژێنه‌وه با گه‌رووم پڕ بێت له‌تاوانی هه‌ڵه ژه‌هراویم بكه جیهان كاسه‌یه‌كه له‌خوێن وشه بهپیتا هه‌ڵده‌شاخێ عه‌شق بارووته یان شه‌ڕه جوێن وه‌ره پێش گلێنه‌كانم بته‌قێنه با چیتر نه‌تبینم من نازانم خۆم چۆنم ئیتر بۆ به‌دوای سیمای تۆدا وێڵبم خاكێكم له‌هه‌ره‌س پێنووسێك لهخهنجهر ئهوینێكم له‌پایه ئه‌مه‌كێك له‌نه‌زه‌ر بتێكم لهتهفره شاعیرێك له‌نه‌بوون نامه‌وێ خاكێك دامپۆشێ شانۆ بێت بۆ ڕاوو ته‌ڵه بێت بۆ زه‌بوون پێ مه‌نێ به‌دڵما حه‌زناكه‌م ئاگر بتناسێ نێڵه په‌رچه‌مت ڕامووسێ چیت داوه له‌ناخم له‌وشه‌ی تواوه‌و شیعری ژان گرتووی چاوگی گڕكان فه‌رهه‌نگێك ژاكاوم به‌روارێك لهتهفرهو نیشتمانێك له‌گریان ستار ئه‌حمه‌د
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2020. All rights reserved
|
||