| ||
|
||
(( ڤالانتاین))
له‌م وڵاتی وشكه ساڵه و دڕكستانه . ڤالانتاین بوونی نییه .. عه‌شق بڤه‌یه‌و ژوان مه‌رگه ، ماچ ... كوشتن و دابڕانه . چیت پێشكه‌ش كه‌م .. خه‌ناوكه‌ی گوڵ . رستێك وشه‌ی گوماناوی ، شیعرێكی ژاكاو له‌خوێنا . ئێمه نه‌بووین .. هه‌رچی خودا پێی ناخۆشه ، به‌سه‌ر ( دوعامانا ) .. هێنا . گوڵم داوای چیم لێده‌كه‌ی .. بۆ یادی ڤالانتاین و بیره‌وه‌ری ئه‌وینداران . ناترسی له‌رقی ره‌قیب لێشاوی مه‌رگ و به‌ردباران . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش .. فه‌رموو ئه‌م شیعره‌م چنیوه . به‌بای شه‌وا بۆت ده‌نێرم .. وشه‌كانی سوور‌و ئاڵن . وه‌كوو كوڵمت . ناونیشانی .. پاك و بێگه‌ردو ناسكه ، چه‌شنی ناخ وجوانی دڵت . بۆم نووسیوی .. خۆشم ده‌وێی .. وه‌كوو دز ، رۆژێك دێم بۆ لات . چونكه له‌ده‌ڤه‌ری ئێمه .. له‌بری ماچ ، گولله‌ت بۆ ده‌كه‌ن به‌خه‌ڵات . خۆشه‌ویستی له‌م خاكه‌دا .. قه‌ده‌غه‌و پیس و تاوانه . نیشتمانم .. دورگه‌ی كوشتن و تاڵانه . هه‌موو شتێك ئاوه‌ژووه .. پێچه‌وانه‌ی مرۆڤ دۆستی و ویستی پیرۆزیی و یه‌زدانه . بۆیه به‌ترس و له‌رزه‌وه .. له‌دووره‌وه .. ده‌ڵێم .. عه‌شق و یادی ڤالانتاینت باش . ئه‌م شیعره‌شم ، بۆتۆ ده‌كه‌م بهجهژنانه .
ستار ئه‌حمه‌د
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2021. All rights reserved
| ||