چۆن وه‌ڵامیان ده‌ده‌یته‌وه‌

 

 

تۆ له‌پرسه‌ی مه‌رگی خۆتا

راناوه‌ستی

چاوه‌كان نابینی

هه‌تا له‌فرمێسك تێبگه‌ی

له‌هه‌موو شتێك داتده‌ماڵن

ته‌نها میوانێك تیژڕه‌وی

كه‌سانی دی خاوه‌ن ماڵن

ده‌ڕۆی ژێر خاكیش ده‌بینی

له‌ته‌ نانێك

قومه‌ ئاوێك

كراسێك

چاكه‌تێك دڕاو

ناكه‌نه‌ توێشووی سه‌فه‌رت

بڵێی له‌وێ

رووت و قووت و

برسی و تینوو لێی راكشێی

یان ده‌بیته‌ تروسكه‌یه‌ك

ده‌فڕیت بۆ دیده‌ی ئاسمان و

ئینجا مه‌ئوای تا هه‌تاییت پێده‌به‌خشن

كێ ده‌ڵێت نابیته‌ ئاگر

ناچیته‌ نێو گڕكانێكی زۆر قووڵه‌وه‌

له‌خۆت پرسیوه‌ غه‌ریبی

كردارو وتاری ده‌وێ

لێتیان پرسی

له‌سكی دایكت چۆن ژیای

یاخود خۆت ناوی خۆت ناوه‌

چۆن وه‌ڵامیان ده‌ده‌یته‌وه‌

ستار ئه‌حمه‌د

 

Qadirzada.com © 2009 - 2020. All rights reserved