بەیاننامەیەك لە سروە عەبدولواحیدەوە

 

سروە عەبدولواحید سه‌رۆكی فراكسۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنەرایەتی عیراق ئەمڕۆ دووشەممە  به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاو کردەوە

 

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی سروه‌ عه‌بدولواحید:

ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سلێمانی زۆر نیگەرانکەران و پێشەکییەکی ترسانکن کە تیایدا خۆپیشاندانەکان سەرکوت دەکرێن، هەروەها دەستگیرکردنەکانیش بەردەوامن، کۆتا جار ئێوارەی دوێنێ ٢٤ی مانگ هەریەکە لە ڕۆژنامەنووسان سوهەیب شێخ ئەحمەد و خەبات نەوزاد لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستگیرکران بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی. 

 

وە لەم بارودۆخەکەدا کە خەڵكی سلێمانی تیایدا دەژین، ئەوەی کە جێگەی گومان و دڵەڕاوکێیە بێدەنگی پەرلەمان و حکومەتە بۆیە داواکارم لە پەرلەمان لیژنەیەک دروستبکات و بینێریتە سلێمانی و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکان بکات، هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ دەستگیرکراوەکاندا بکات و دۆخی تەندوستییان بزانێت، چونکە ئەوان ڕووبەڕووی ئەشکەنجە دەبنەوە، هەروەها چاوەی بکەوێت بە لیژنەکانی مافی مرۆڤ و بەرگری وئاسایش و ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنەکان. 

 

هەروەها پێویستە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەک ئاسایش و بەرگری و ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بەخێرای بجوڵێن بۆ ئەوەی ئەم دەستدرێژییکردنە سەر یاساییە بوەستێت داوا لە هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەم لیژنەیەک لە پارێزەران دروستبکەن بۆ بەرگریکردن لە دەستگیرکراوەکان، چونکە ناتوانن پارێزەر بگرن بۆ بەرگریکردن لە خۆیان، لەو چوارچێوەیەشدا شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و ڕابون مەعروف ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەستگیرکراون کە دەبوو پارێزبەندی یاسایی لەسەر هەڵبگیرێت.

 

سروه عەبدولواحد

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved