| ||
|
||
سروه عه‌بدولواحید داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی عه‌بادی و سیاسییه‌كان ده‌كات
سروه عه‌بدولواحید په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی عیراق داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی عه‌بادی و سیاسییه‌كان ده‌كات
له راگه‌یاندراوێكی ڕۆژنامه‌وانیدا كه نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سروه عه‌بدولواحید په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی عیراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، تیایدا هاتووه : له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا و به‌تایبه‌تی دوای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ریفراندۆم، به‌شێك له سیاسییه‌كان ده‌ستور پێشێلده‌كه‌ن به ناوهێنانی هه‌رێمی كوردستان به باكوری عیراق. ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه ئیستیفزازی هه‌ستی ملیۆنان كوردی دانیشتوی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كه به داخه‌وه به‌شێك له رۆژنامه‌نووسانیش پیشه‌ییبوونیان وه‌لاوه ناوه و هه‌مان هه‌ڵه دووباره ده‌كه‌نه‌وه. مافی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق نییه پێشێلی ده‌ستور بكات به‌ناوهێنانی هه‌رێمی كوردستان به باكووری عیراق له كاتێكدا ئه‌و داوای پابه‌ندبوون به ده‌ستوری عیراق و سه‌پاندنی یاساوه ده‌كات. داواكارم له هاوه‌ڵه رۆژنامه‌نووسه‌كانم ئه‌و وشه و ده‌سته‌واژانه به‌كارنه‌هێننه‌وه كه له‌سه‌رده‌می دیكتاتۆرییه‌ت و شۆڤێنییه‌تدا به‌كارده‌هات، دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم و پێگه ده‌ستورییه‌كه‌ی به خوێنی سه‌دان هه‌زار له قوربانیانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و كیمیاباران هاتووه‌ته به‌رهه‌م، نابێت دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم ببسه‌ترێته‌وه به كێشه‌یه‌كی سیاسی كه كه‌سانێك له ده‌سه‌ڵاتدا لێی به‌رپرسن. پێویسته هه‌موو لایه‌ك ڕێزی په‌یوه‌ندییه ده‌ستوری و یاساییه‌كان بگرێت كه هه‌رێمی كوردستان به عێراقه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. داواشیكرد كه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق بارودۆخی كه‌ركوك چاره‌سه‌ربكات و كار به‌ده‌ستور و رێكاره یاساییه‌كانی ته‌وافوقی نێوان پێكهاته‌كان بكرێت. ئێمه له هه‌ولێر به‌گژ زۆردارییدا چووینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه رێگه ناده‌ین له‌و ناوچانه زوڵم له هاوڵاتییه‌كانمان بكرێت، پێویسته به زوترین كات ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه و زیانلێكه‌وتووان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||