| ||
|
||
ئه‌و جینانه‌ی له‌ناو سپێرم دان، ته‌مه‌نی پیاوان که‌م ده‌که‌نه‌وه
هه‌رچه‌نده ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر مشک ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام توێژه‌ران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن ئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وانه له‌سه‌ر هه‌موو شیرده‌ره‌کان(ته‌نانه‌ت مرۆڤیش) به‌ڕاست ده‌گه‌ڕێت. توێژه‌ران ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر جۆره مشکێک ئه‌نجام داوه، که جینه‌کانیان له دوو دایک و بێ باوک به‌ده‌ست هاتوون. توێژه‌ران دی.ئێن.ئه‌ی هێلکۆکه‌ی مشکه‌کانیان به جۆرێک ده‌ستکاری کردووه که جینه‌کانی هێلکۆکه وه‌ک سپێرم ره‌فتار ده‌که‌ن. دوای ئه‌مه‌ش ئه‌و ماده جینیتیکییهی له‌م ده‌ستکارییه به‌ده‌ست هاتووه، له‌ناو هێلکۆکه‌ی مشکه باڵغه‌کان ده‌چێندرێت تاکو پرۆسه‌ی درووست بوونی كۆرپه‌له‌كه پێک دێت. به‌م جۆره، ئه‌م بێچووه مشکانه‌ی له‌م تاقیکردنه‌وه به‌ده‌ست دێن، ئه‌و جینانه‌ی که له مشکی نێره‌وه پێیان ده‌گات، نییانه. ته‌مه‌نی ئه‌و مشکانه‌ی له زاوزێی سروشتی (نێر و مێ) په‌یدا ده‌به‌ن، 30 له‌سه‌د زۆرتره. ئه‌و مشکانه‌ی له دوو دایک ده‌بن، له سه‌رتای له‌دایک بوونیان، جه‌سته‌یه‌کی بچووک و سووکیان هه‌یه، به‌ڵام سیسته‌می به‌رگریی جه‌سته‌یان به‌هێزتره. توێژه‌رانی تۆکیۆ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن، کلیلی ئه‌م نهێنییه، جینه‌که به ناوی "Rasgrf1" که له باوکه‌وه به منداڵان ده‌گات. هه‌رچه‌نده ئه‌م جینه بۆ پیاو و ژن ده‌گوازرێته‌وه، به‌ڵام له ناو ژناندا به هۆی پرۆسه‌یه‌ک به‌ناوى کۆپی، کارایی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات. پرۆفیسۆر "تۆمۆهیرۆ کونۆ" که سه‌رپه‌ره‌شتیارى ئه‌م توێژنه‌وه‌یه، ده‌ڵێت: "ئێمه له‌مێژه ده‌زانین تاراده‌یه‌ک له سه‌رانسه‌ری جیهان، ئافره‌تان ته‌مه‌نیان درێژتره و ئه‌م جیاوازییه له‌ناو زۆریه‌ک له شیرده‌ران دا هه‌یه." کونۆ ده‌ڵێت: "به‌ڵام ئێمه هۆی ئه‌م جیاوازیی ته‌مه‌نه‌مان نه‌ده‌زانی. هه‌روه‌ها زانایان نه‌یانده‌زانی هۆی ئه‌م جیاوازییه په‌یوه‌ندیی به دایک و باوك هه‌یه یان به هه‌ردووکیان." پرۆفیسۆر تۆمۆهیرۆ گوتی: "ئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وانه له زانکۆى تۆکیۆ نیشانى ده‌دات، هۆی جیاوازیی ته‌مه‌نی ژنان و پیاوان، جینیتیکییه و و هۆکاره‌که‌شی کاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤی سپێرمی پیاوانه له‌سه‌ر ته‌مه‌نی شیرده‌ره‌کان." توێژه‌رانی ژاپۆنی ده‌ڵێن، له ناو ژیانی سروشتی‌دا، نێر له‌و سه‌رچاوانه‌ی ده‌بێت هۆی گه‌وره بوونی جه‌سته‌ی، که‌ڵک وه‌رده‌گرێت، چونکه هێزی جه‌سته‌ی ئه‌و وای لێده‌کات له جووت بوون له‌گه‌ل مێدا، سه‌رکه‌وتووتر بێت. له‌به‌رانبه‌ریشدا، مێینه‌کان زۆرتر خه‌ریکی خه‌زن کردنی وزه‌ن، تاکو ئاسانتر زاوزێ بکه‌ن و باشتر ئاگایان له بێچووه‌کانیان بێت.
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||