حکومەتی ھەرێم ژنێک سەغڵەتی کردوە!

 

 

 

 

حکومەتی ھەرێم ژنێک سەغڵەتی کردوە!

نە حکومەتداری بەمجۆرەیە!

نە ئۆپۆزسیۆن بوون ئاوایە!

دەسەڵات بەچەوساندنەوەو برسیکردن خەڵکی بەکۆیلە کرد!

ئۆپۆزسیۆنیش بەبەڵێنی بێ کردار ناڕەزایەتی بێ ھیواکرد

 

سەیرکەن میلەتێک کەئەمانە خاوەندارێتی دەکەن بەدۆخێک گەشتووە بەرێوەبەرێکی ژن پارەکەی نانێرێ!

ئافرەتێک پلەی بەڕێوەبەری گشتیە لەوەزارەتی دارایی بەغدا، تازە دانراوە نوسراوێکی نەزاھەی عێراقی بۆ چووە دەڵێ ھەرێم پێویستە نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکات ئەوکات پارەی بۆ ڕەوانە بکرێ!

لەکاتێکدا سەرۆک کۆمارو جێگری سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دارایی کوردە دەسەڵاتی ڕەونەکردنی ئەو پارەیان نیە ئەو ئافرەتە ڕایگرتووە!

ئیدی شەڕی پۆست لەبەغدا چی بەھایەکی ھەیە؟

باجی ئەم نێوانەی بەغداو ھەرێم خەڵکی کوردستان دەیدات کەنەتیجەی شکستی ئەوانەیە لەبەغدا تەنھا

بەشوێن پۆستەوەن، لەخۆپیشاندانەکاندا چونە بەغدا پشتیوانی حکومەتی فاسیدی عێراقیان کرد وایاندەزانی بەوە پارەی ھەرێم کێشەی بۆ دروست نابێ!

لەکاتێکدا حکومەتی ھەرێم بۆخۆی نەوت دەفرۆشێ نیوە زیاتری پارەکەی نادیارە، داھاتی ناوخۆیان دووھێندە کردووە ئەوکات موچە نادەن ئەگەر حکومەت داری ئاوابێ ھاوڵاتیەکی دەست پاکی ئەم ھەرێمە باشتری پێ دەکرێ!

تائێستە ئەم لایەنانەی ھەرێم لەگەڵ سەرۆکی ھەرێم و حکومەت و پەرلەمان کۆبونەوەیەکیان لەسەر ژیانی خەڵک لە موچەو بازاڕو نەوت و بێکاری نەکردووەو دەنگیشیان لێ نایە! بەوانەی لەحکومەتن بەوانەش ناویان ئۆپۆزسیۆنە! بەڵام بۆ پۆست لەبەغدا کەی پێویستیان بەیەک بێ کۆدەبنەوە! بۆ پشک پشکێنەی ھەرێم بەنھێنی و ئاشکرا کۆدەبنەوە!

بەڕاستی نە حکومەتداری وایە نە ئۆپۆزسیۆن بوون!

 

سۆران عومەر

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved