تـــه‌قـــینه‌وه‌ی”ســوپه‌رنـۆڤا”زه‌وی لـه نــاو ده‌بـات
زانا ئه‌مه‌ریكییه‌كان:له‌وبڕوایه‌دان، به‌منزیكانه ژیان له‌سه‌ر رووی زه‌وی كۆتاییپێدێت، ئه‌ویش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كه‌وه، كه زیاتر له سێ هه‌زار ساڵی تیشكی له هه‌ساره‌ی زه‌وییه‌وه دووره.
زانایانی گه‌ردوونناسی زانكۆی فیلانۆڤای فیلادلفیا رایانگه‌یاند، ئه‌ستێره‌ی (تی پێكسیدیس) ئاماده‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ناوخۆیی به‌هێزه، كه پێی ده‌وترێت “سوپه‌رنۆڤا”، كه هێزه‌كه‌ی ده‌گاته 20ملیار ملیار ملیار “مێگا ته‌ن”
له‌ماده‌ی (تی ئێن تی) ته‌قینه‌وه‌ی به‌گوڕ.
رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی له‌زاری زانا ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه بڵاویكرده‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه زه‌وی له‌و ئه‌ستێره‌یه جیاده‌كاته‌وه، ده‌گاته 3260 ساڵی تیشكی، به‌ڵام ئه‌وه ماوه‌یه‌كی كورته له‌ڕوانگه‌ی چه‌مكه گه‌ردوونییه‌كانه‌وه، له‌كاتێكدا گه‌رمه‌وزه‌ی توندی ئه‌و ته‌قینه‌وه ئه‌تۆمییه، ته‌واوی چینی ئۆزۆن له‌ناو ده‌بات.
زاناكان ڕوونیانكرده‌وه، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه مانگی ده‌ستكردی “تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی نێوده‌وڵه‌تی” ناردوویه‌تی، “تی پێكسیدیس” له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌دوو ئه‌ستێره پێكهاتووه، یه‌كه‌میان پێی ده‌وترێت “قه‌زه‌می سپی” كه گازه‌كان ده‌مژێت، دوای ئه‌وه‌ی بارسته‌كه‌ی تا ئه‌وپه‌ڕی بارگاوی ده‌بێت، له‌پڕ ده‌ته‌قێته‌وه‌و به‌وه‌ش ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره دێنێته ئاراوه.
به‌پێی وێنه‌یه‌ك كه تلیسكۆپی ئاسمانگه‌ڕی “هابل” گرتوویه‌تی، ئه‌ستێره‌ی “تی پێكسیدیس” له‌قۆناغی پێش ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه، كه به‌زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی بچوكدا تێده‌په‌ڕێت و زانست به”نۆڤا” ناساندوویه‌تی، به‌شێوه‌یه‌كی خوله‌كی له‌هه‌موو دوو سه‌ده‌یه‌كدا رووده‌دات، له‌ساڵی 1890 ده‌ستپێكرد و له‌ساڵی 1967 راوه‌ستا.
زانایان پێیانوایه ته‌قینه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌ستێره‌كه نزیكه‌ی 20 ساڵ له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌ی ئاسایی خۆی دواكه‌وتووه، پێده‌چێت نزیك ببێته‌وه.
ئه‌م راپۆرته 30 مانگ دوای ئه‌و بیردۆزه‌یه دێت، كه زاناكان پێیانوابوو دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی نه‌وه‌ی دایناسۆره‌كانن و 65ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به‌هۆی پێكدادانێكی گه‌وره‌وه كه تیره‌كه‌ی 25میل بووه (چوار هێنده‌ی ئه‌و قه‌باره‌یه‌ی پێشتر دانرابوو)، هه‌موویان له‌ناوچوون.
تیمێك له‌توێژه‌ره‌وانی زانكۆی “ته‌كساسی ته‌كنیكی”، گه‌وره‌ترین ده‌رچه‌ی جیهانی، كه به‌م دواییانه له‌كه‌ناره‌كانی هیند دۆزرایه‌وه، به‌سته‌وه به‌له‌ناوچوونی دایناسۆره‌كانه‌وه، كه تا ئێستا زانایان بێ هیوان له‌هه‌ڵهێنانی ئه‌و مه‌ته‌ڵه‌دا.
ئه‌و ده‌رچه گه‌وره جیهانییه به”شیفا” ناسراوه، كه ناوی یه‌كێك له‌خواكانه لای تائیفه‌ی هیندۆسه‌كان، تیره‌كه‌ی ده‌گاته 310.7 میل له‌قوڵایی ده‌ریا، لوتكه‌كه‌شی ده‌گاته 3 میل، به‌هه‌مان به‌رزی “ماوت ماكینلی” كه به‌رزترین چیای ئه‌مریكای باكووره.
ئه‌و پێوه‌رانه زانایانی به‌باوه‌ڕێك گه‌یاندووه، به‌هۆكاری له‌ناوبردنی دایناسۆره‌كانی بزانن، به‌هه‌مان شێوه‌ی “قه‌زه‌م “، كه تیره‌كه‌ی پێنج تا شه‌ش میل تێناپه‌ڕێنێت.
له‌پاڵ پێكدادانه‌كه‌یدا، چاڵێكیش له‌نیمچه دوورگه‌ی “یوكاتان”ی مه‌كسیك تیره‌كه‌ی 108 كیلۆ مه‌تر ده‌بێت، دروست ده‌بێت.
خه‌ندان
|