| ||
|
||
لەموچەی کەمئەندامانی سەنگەر،ژێرزەمینەکان پڕدەکرێن
لەموچەی کەمئەندامانی سەنگەر،ژێرزەمینەکان پڕدەکرێن
شەهاب کەریم
قەڵادزێ ئەوشارەی لەشۆڕشی ئەیلولدا،لەلایەن حوکمەتی پێشوی لەناوچوی عێراق بەفرۆکەی جەنگی تەواوی ئەوشارەی بۆردومانکرد و زۆرترین هاوڵاتی سڤیڵ بوونە قوربانی بەسەدان هاوڵاتی برینداربوون،کاتائێستەش ئەوبۆردومانەکاریگەری لەسەر باری تەندروستی هاوڵاتیانی ئەوشارەی لەسەرماوە.دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول و سەرهەڵدانی شۆڕشی نوێی یەکێتی نشتیمانی کوردستان و دروستبونی ڕێکخستنەکان بەنهێنی،لەسەرەتای ساڵانی هەشتاکاندا بەدەیان لاوی خوێن گەرمی قەڵادزێ،بێ باکانە و بێسڵیمینەوە،ڕاپەڕینی جەماوەرییان سازدەدا،ئەوەش ببوەهۆکارێک ڕژێم بێ بەزەییانەئازار و ئەشکەنجەی هاوڵاتیانی دەدا و گەورە و بچووکی زیندانی دەکرد. لەئەنجامی ڕەفتاری نامرۆیی کاربەدەستان و دار و دەستە و تاقمەکەی دەرهەق بەهاوڵاتیان دەنگی ناڕەزایی سەرجەم و شار و تەواوی شارۆچکەکانی ئەودەڤەرەی گرتبوەوە،ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ،بەلاوانی دڵسۆزی قەڵادزێ،هەمیشەبەرەپێشچون و سنوری ئازادکراوی هێزی پێشمەرگەفروانتردەبوو،ڕێکخستنەکانی ناوشاربۆدەستوەشاندن لەپیاوانی ڕژێم مەرگی خۆیان پێشدەخست،کار و چالاکییەکان بەبەردەوامی ئەنجام دەدران و ئەوەی کەجێی سەرنج و تێبینیە،لاوێکی تەمەن حەڤدەساڵان،لەساڵانی هەشتاکاندا،وەک هەڵۆیەکی چاوتیژ،وەک پڵنگ لەکاتی دەسدرێژیکردنەسەرهاوڵاتیەک لەلایەن دووسەربازی مشقپێکراوی تایبەتیی ڕژێم بە دەمانچەیەک هەردووکیان لەنێوشاردابەسزای گەل و شۆڕش دەگەیەنێت و چەکەکانیان لەگەڵ خۆی دەباتەنێوڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە،بەردەوام لەخەباتکردندا و تادوای ڕاپەڕینی سەرتاسەری جەماوەری ڕزگارکردنی کوردستان،ژیان و گوزەرانی دەبەخشێت بەگەل و نیشتیمانەکەی وەک پێشمەرگەیەک هەمیشەلەبەرەکانی جەنگدا درێژەبەخەباتی بێوچان دەدا و چەندین جاربرینداردەبێت و ئێستەش وەک کەمئەندامێکی سەنگەر بێ دابڕان خزمەت دەکات و دەست و چاوێکی لەدەستداوە. ئەگەرچی شێرکۆی شێخ نوری شانازی بەکەمئەندامی خۆی دەکات،لێ سەیر و سەمەرە حوکمەتەکەی لەمەڕخۆمانە و وەک پێویست بۆبژێوی ژیان و باری گوزەرانی پێشمەرگەی کەمئەندامانی سەنگەر،موچەیان پێ نادرێ و لەموچەی تێکۆشەران،ژێرزەمینەکان پڕدەکرێن
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||