مام جەلال/ کاکی خۆم عەبەڕەق

65537_347374088713619_382967158_n (2).jpg

 

شەهاب کەریم

کاتێک چاوەکانم پڕلەفرمێسک و دڵم قوڵپی گریان بێت! پەنجەکانم بەبڕسکی پیریدابڕۆن،چوونکە شکستەکەم،بەرگەی ئەم کۆستەنەگرن،بابردەڵەی غەریبی و شار و وڵاتان بم،جگەلەگەڕانەوەبۆ ڕابردوەبێگەردەکەی و شاخ و پێشمەرگە و توێشەبەرەی گوندەکانی شارباژێڕ و بەرسیلەچاوەکانی ئەوەی ڕۆژێ کەبۆئازادی و خاکێکی سوتماک تێدەکۆشان.

بۆخانەقای ئەوسەنگەرانەی نوێژی بوونمان تێدادەبەست و وانەبوون بۆژیان،بۆئەوجەنگانەی لەگەڵ مەرگدا،ئەبوینەخوان و مانی ساتەکانی ژیان و لێرە و لەوێ بۆی دادەمەزراین! کاکی گەورەم عەبەڕەق،ئەوەندەی پێم دەکرێت،بۆنی باروتی ماوەتت بۆکۆبکەمەوە و بیکەمەنوکی پێنوسێکی پڕلەقوڵپی خوێنی شەهیدانی ئەوی ڕۆژێ تروسکایی فانۆسێکی ژەنگاویت بۆبکەمە ڕۆشنایی بینییەکانی زەمەن،تاچێژێک بۆژیان و سۆزێک بۆمەرگی ناوادەت بنووسمەوە،کەچۆن هەموان بەومەرگەی لەبەرمان بووگەپمان دەکرد،لێم ببوورەچاوەکانم ئەوەندەی لەدەست دێت پریاسکەی تووندگرێداوی یادی ئەوساتانەت بۆبکەمەوە و لەچەندوشەیەکی پڕحەسرەتی غوربەتیمدا،بۆت بکەمەچیرۆکێکی هەمیشەزیندوی نێوباخچەی هەتاهەتاییەکەت،ئەوباخچەیەی کەدڵنیانیم لەم دوورەوەپێی شادببم و لەئامێزتان بگرم ئەی هاوڕێ ئازیزەکەم،دڵنیاشم کەبۆن و بەرامی ئێوەهەردەمێنێت و هەربۆیەگومان ناکەم لەبینینەوەت،ئەوساکەزیاترپێکەوەدەدوێن کاکی گەورەم! دڵنیابەزیاترپێکەوەدەدوێن کاکەعەبەڕەق،پێکەوەزیاتردەدوێن ئەی شێرەپیاوەبەئەمەک و دڵسۆزەکە!

تێبینی/

 پێشمەرگەی دێرین،سەرۆک کۆماری عێراق، مام جەلال لەداستانی قەیوان ماوەتدابە پێشمەرگەی دێرینی فەرماندەی وت،عەبەڕەق کاکی خۆم لەکاتی شەڕدا ئەوەندە بەپێوە مەوەستە و بەتەنیاهێرش مەکە،باشەهیدنەبیت...

 

Wusha.2000@yahoo.de

 

 

Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved