بۆچی مەحمودسەنگاوی داکۆکی تەواولەناوچەی گەرمیان دەکات؟

شەهاب کەریم/ ئەڵمانیا

ڕوداوەکانی شەڕی نێوپارتەسییاسیەکان لەڕابردودا،باسکردنیان قورس و گرانە و جگەلەوەی ڕەفتاری قێزەوەن و سەدان تێکۆشەری یەکێتی بێ ئاگای تیابووبەسوتەمەنی و خوێنیان بەناهەق ڕژا،دەتوانم بڵێم تۆی دەیان پرسیاری لەهزرمداچاند،کۆیلەبوون،بێ ووڵاتی،ئازادی،چوونەشاخ وانەیەک پڕبوون لەیاساکانی ژیان،ئەویاسایەی ژیانیان کردبوەدوولەتەوە،ئەویاسایەی لەوڵاتی ئێمەدامرۆڤایەتیان لەت و پەت کردبوو،ئای دوژمنێکی  چەندەدڕندەمان هەبوو،لەگەڵ ئەوەشدا یەکترمان خەڵتانی خوێن دەکرد و یەکترمان دەکوشت.

لێ هەڵدانەوەی پەڕەخوێناوییەکانی ئەومێژوەلەئەمڕۆدا،بۆنەوەی داهاتوو،باسکردنیان لە هەرشوێنێکداترسناکە و دەکرێت لە داهاتوداشداغەدرلەمێژوونەکرێت و تەواوی ڕاستی و دروستی شۆڕشەکان و ناکۆییەکان و تەواوی قوربانیان و سەرکەوتن و شکستەکان وەک خۆیان باس بکرێن ئەمانە و زۆرنهێنی ترنابێت فەرامۆش بکرێن،ئەگەرچی دوای ساڵانێکی زۆری ئازادکردنی سەرانسەری کوردستان لەژێرستەم و سیستەمی دیکتاتۆری ڕژێمی ڕوخاوی لەناوچوو،کەئەوەش ئاوات و ئامانجی هەرتاکێکی کوردبوو،بەپێچەوانەوەبەتایبەت بار و دۆخی سیاسی ئێستای کوردستان کەوتۆتەبەردەم هەڕەشەی گەورەی دوژمنانی و شەڕ و تاوانی دڕندانەی هەندێک گروپی ئیسلامی و ئیسلام گەرییەکان و داگیرکردنی خاکی کوردستان لەلایەن داعش،هەزاران قوربانی لێکەوتەوە و سەدان چیرۆکی تراژیدیای ئەنفالی گەرمیان و هەڵەبجەی شەهیدلە گەورە و بچوکی کوردانی ڕەسەنی ئێزیدیان دوبارەبووەوە،کەزۆرینەی ئەوتاوانانە و فرۆشتنی ئافرەتانی کورد،لەبازاڕی ئیسلامیداهۆکاری هەڵەی گەورەی پارتەسیاسیەکان بوو،ڕێگەگرتن لەهێزی پێشمەرگەی نێوپارتەکان و ڕوبەڕوبونەوەیان لەگەڵ گروپی ئیسلامی داعشدالەگەرمیان و ناکۆکی نێوان بەرپرسەباڵاکان و دابەشبوونی ئەندامانی حیزب بەسەرچەندین تاقم و کوتلەدا و دروستبوونی قەیرانی دارایی و ئابوری،ئەرکی بەرپرسیارێتی دەکەوێتەئەستۆی کێ؟؟ مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی, باپیرەم لەڕێگەی کوردبونیداشەهیدبوە و گەرشەهیدیش نەبوایەتائێستەنەدەما،ئەوەش بوەبەجوانترین مێژوکەفەخر و شانازی پێوەدەکەم،کەواتەمنیش گەرشەهیدنەبم هەردەمرم،گەرشەهیدیش بم هەرهیچ نەبێت لەلاپەڕەی مێژوی بزوتنەوەی نیشتیمانی کوردستانداخزمەتێک بەنەتەوەکەم دەکەم و ناشمەوێت جارێکی چیرۆکی تراژیدیای ڕوداوەسەخت و ترسناکەکانی شەڕی کوردکوشتنی نێوحیزبەکان دووبارەببنەوە،ئەوەی لەهەوڵی ئەوجۆرەکارەسات و دوبارەکردنەوەیدابێت،ئەوەشەرعیەتی شۆڕشگێڕی نابێت،خاکی کوردستانیش بەهەرچوارپارچەکەیەوەمافی هەمووکوردێکە و ئامادەیی بەرگریکردنیشم هەیەلەبادینان تا بەدرەوجەسان،بەڵام تائێمەلەگەرمیان بین بنەماڵەی شەهیدان ئەوئازادییەدەبەخشن بەئێمە و ئێمەش لەهەوڵی بەرگریکردندادەبین لەهەرەستدرێژی کردنێکدا،تاوانی فرۆشتنی ئافرەتانی ئێزیدیان لەبازاڕی ئیسلامیدا،ئەوەمێژووحوکم دەدات  بۆنەوەی داهاتوش و هەموگەلانی تری جیهان،لەناوحیزبەکەشمداشانازی بەبونی هەرتێکۆشەریک دەکەم و هیچ حیزب و لایەنێکیش بێ هەڵە و کەم و کوڕی نابێت،لەداهاتوشداپێشنیاری باشمان هەیەبۆڕێگەچارەسەرکردنی کەم و کوڕییەکان،شانازیش بەهەرحیزبێکەوەدەکەم لەخزمەتی گەلەکەمدابێت،لەدیدارێکی تایبەتی کاک مەحمودسەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی،بەچەندڕەخنەیەک ئاراستە کرا و لێدوانی بەم شێوەیەلەسەرکرا..

 

Wusha.2000@yahoo.de


 

 

 

Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved