پێشوازیکردنی بەرهەم ساڵح و ئامانجی یەکخستنی هێز و تواناکان

 

 

شەهاب کەریم / ئەڵمانیا

 

یەکێتی نیشتیمانی دوو تەیاری سیاسی پێکهاتەی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و یەکێتی شۆڕشگێڕان بوو چەند ساڵیکی کەم دوابەدوای سەرهەڵدانی خەباتی شاخ، بەشێکی بەناوی حیزبی سۆسیالیستەوە لێ جیابوەتەوە و لە لایەن دکتۆر مەحمود ئەو  حیزبەی بەڕێ بردوە و دواتر محەمەدی حاجی مەحمود  تائێستەش سکرتێری سۆسیالیستە و ئەو بڕیارەی کە لە لایەن کۆمەڵە کەسانێک لەسەردەمی خەباتی شاخدا درا بە ئێستاشیانەوە خەبات لە نێو حیزبەکەیاندا دەکەن و تا ئێستەش نەگەڕاوانەتەوە نێو یەکێتی، لە ساڵانی هەشتاکاندا ئاڵای شۆڕش بە هەمان شێوەی حیزبی سۆسیالیست، بەسەرکردایەتی مەلابەختیار بە هێزێکی گەورە و زۆرترین کادری کۆمەڵەی ڕەنجدەران و یەکێتی شۆڕشگێڕان و چەندین فەرماندەی سەربازییەوە، بەمەبەستی بەرفراوانی و بەرەوپێشچوونی یەکێتی جیابوونەوە،لێک دابڕان و جیابوونەوە و بیروبۆچوونی جیاواز لە نێو حیزب و سیاسەتدا ئاساییە و بۆ ئەومەبەستەش دەبیت ئازادی بەرقەرار بێت و بە هەمان شێوە بزوتنەوەی گۆڕان بە ڕابەری نەوشیروان مستەفای کۆچکردو لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا جیابوونەوەی خۆیان ڕاگەیاند و تائێستەش درێژە بە خەباتی سیاسی جەماوەری خۆیان دەدەن و دەستور و یاسای شاخ جۆرێک لە پێشێلکردنی دیموکراسی و ئازادی تاک و کۆی ڕووبەڕوی ئاڵای شۆڕشکردەوە،دەنا ئەوەی لە ئێستەدا دەکرێت و دەگوزەرێت یەکێتی لیستی جیاوازی لێ دەبێتەوە و زۆر دیموکراتیانەش زەمینەیان بۆ خۆش دەکرێت،ئاڵای شۆڕش لە ڕابردودا بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتر دەستپێشخەری کردوە و جیابوونەوەی لیستی جیاواز،لە بارودۆخی ئێستەی سیاسی یەکێتیدا، هەڵگری بەرنامە و بیری ئاڵای شۆڕشە لە ڕابردودا جیابوونەوە لە حیزب و دروستبوونی حیزبی نوێ ئاساییە و تەنانەت کێبڕکێکردنیش بۆ بەرەوپێشچوونی هەر حیزبێک مافی خۆیەتی، لێ کاتێک بڕیار و بەڵین لە بەناوی ئەو حیزبەوە بە هاوڵاتیان دەدرێت و جێ بەجێ نەکردنیان بڕواو متمانەی خۆی لە دەست دەدات، ئەمە لە کاتێکیشدا وەک دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆکی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری و بەڵین پێدانی بۆ کاندیدی پۆستی سەرۆکۆمار، دەبێت بە جۆرێک لە بەرژەوەندییەکانی تاک و لە دەستدانی متمانەی لە نێوجەماوەردا،جیابوونەوەی دکتۆر بەرهەم ساڵح لە یەکێتی تۆمەتکردنیان بە دزو گەندەڵ و کوتلە و بەهەدەردانی سامانی گشی حیزب و هاوڵاتی،هۆکاری جیابوونەوەی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری،پاش چەند مانگێکی کەم و گەڕانەوەی دکتۆر بەرهەم بۆ نێو یەکێتی، بە ناوی بە ئامانجی یەکخستنی هێز و تواناکان و پتەوکردنی یەکڕیزی گەل و پاراستنی بەرژەوەندی خەڵک و ڕێزگرتن لە یادەوەری جەنابی مام جەلال و شەهیدە نەمرەکان، جۆرێکە لە نەبوونی بەڵگەیەک بۆ داپۆشینی بەرژەوەندی خۆی کە کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماریە،لێرەدا پرسیارێ دەکرێت و بۆ؟ چونکە جیابوونەوەی لە نێوئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی، هەمان کەساێتیەکانن.! واتە ئەوەی بەرهەم ساڵح لە ڕابردودا بۆی نەکرا، لە داهاتوشدا بۆی ناکرێت و دووبارە گرفتێکی گەورەی مێژوی سیاسی ئەم زاتەیە گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح بۆ ناو یەکێتی،کێشە و ململانێی سەختی گرێکوێرەی نەکراوەی لە ژیانی سیاسیدا بۆ دروست کردوە، چوونکە نە جارێکی تر دەتوانێت لە نێو یەکێتیدا دەسەڵاتی یەکلاکەرەوەی هەبێت پاشان تەنهاو تەنها گەڕاوەتەوە نێو یەکێتی، هەرچەندە ئەگەری گەڕانەوەی دووکورسی هاوپەیمانی هەیە بەڵام ئەو دوو کورسیە دەنگی خەڵکە بەگشتی نەک هی خودی دکتۆر بەرهەم خۆی،گەر چاوێک بە ڕابردوی مێژووی کەساێتی و سیاسەتمەدارەکاندا بخشێنین، دەبینین لەسەر داواکاری سکرتێری گشتی مام جەلالی کۆچکردوو،مەلا بەختیار لە دوای ڕاپەڕینی سەرتاسەری ئازادکردنی کوردستان ساڵی ١٩٩٣ دا بە هێزێکی گەورە و زۆرترین ئەندامانی ئاڵای شۆرشی گەڕانەوە نێو یەکێتی،کە خۆی مام جەلالی کۆچکردوو پێشوازی لێ کردن،کاتێک عوسمان بانی مارانی لە نێو بزووتنەوەی گۆڕاندا، گەڕایەوە نێو یەکێتی نیشتیمانی چەندین ئەندام و کادرانی دێرین و هاوڵاتیانی دەڤەری خۆی لەگەڵ بوو،تێبینیش بۆ ئەومەبەستە کە دکتۆر بەرهەم بە کەمترین پێشوازی و کەمترین هاوبیرانی و گەڕانەوەی بەو شێوەیە و کاندید کردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری لە لایەن ئەو حیزبەی کە بەرهەم ساڵح بە بێ حورمەتی پێناسەکردن،دەبێتە لە دەستدانی بڕواوبتمانەی لە نێو ئاپۆڕی جەماوەردا و شکستی خەباتی سیاسی لە مێژووی دکتۆر بەرهەم ساڵحدا.!

 

 

Qadirzada.com © 2018. All rights reserved