شاسوار عەبدولواحید: سبەینێ رۆژی جیاکردنەوەی پەرلەمانتارە بەڕەوشت و خاوەن هەڵوێستەکانە

 

 

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پەیامێكی توند ئاراستەی پەرلەمانتارانی كوردستان دەكات و دەڵێت،"سبەینێ رۆژی جیاکردنەوەی پەرلەمانتارە بەڕەوشت و خاوەن هەڵوێستەکانە لە پەرلەمانتاری بێڕەوشت و بێهەڵوێست و مشەخۆر"

 

پەیامەکەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ:

 

 سبەینێ رۆژی جیاکردنەوەی پەرلەمانتارە بەڕەوشت و خاوەن هەڵوێستەکانە لە پەرلەمانتاری بێڕەوشت و بێهەڵوێست و مشەخۆر.

 

ئەو پەرلەمانتارەی دەنگ دەدات بە یاسایەک کە موچەی خۆی و وەزیر و پلەباڵاکانی تر ٤٠ هێندەی موچەی کەمئەندام و فەرمانبەرانیترە، ئەوە مرۆڤێکی خۆپەرست، بەرژەوەندییخواز و مشەخۆرە و تەنها لە غەمی گیرفانی خۆیدایە، هەر حیزب و فراکسیۆنێک لە پەرلەمانتارەکانی قبوڵ بکات دەنگ بە پرۆژە یاسای لەم شێوەیە بدەن، ئەوە بێگومان ئەوانە حیزب نین، بەڵکو نووسیینگە و دوکانی پارەپەیداکردنن بۆ گیرفانی خۆیان.

لە هەرێم موچەی ئێستای پلە باڵایەک هەشت ملیۆن دینارە و نزمتریین موچەش ١٥٠ بۆ ٢٠٠ هەزار دینارە (واتە موچەی وەزیر و پەرلەمانتار ٤٠ ئەوەندەی موچەی کەمئەندام و فەرمانبەرێکی ئاساییە).

 

لە وڵاتێکی وەک سوید'دا، موچەی پەرلەمانتارێک مانگانە شەش هەزار یۆرۆیە و کەمتریین موچەی کەسێک کە ئیش بکات لەهەر فەرمانگە و شوێنێک مانگانە دوو هەزار یۆرۆیە (واتە موچەی پلەباڵاکان تەنها سێ هێندەی موچەی فەرمانبەرێکی ئاساییە).

ئەمە لای جوڵانەوەی نەوەی نوێ و فراکسیۆنەکەی مایەی قبوڵ نییە، ئەمە یاسای چاکسازیی نییە کە بە هیچ شێوەیەک دەستی نەبردووە بۆ موچەی پلەباڵاکان و هەروەها باسی داهاتی نەوت و زۆر بابەتی تر ناکات، بەڵکو ئەمە لای ئێمە پێیدەڵێین یاسای خراپسازیی.

پێویستە موچەی پلە باڵاکان بکرێنە نیوە و بە هیچ شێوەیەکیش کەسیان تا تەمەنی ٦٠ سالی خانەنشینی نەیانگرێتەوە، (بە هیچ بڕە پارەیەک).

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved