| ||
|
||
کێ بەڵێنەکانی کاتی بانگەشەی بیرماوە؟
شاسوار عەبدولواحید پەیامێکی بڵاو کردەوە ڕادەگەیەنێ، کێ بەڵێنەکانی کاتی بانگەشەی بیرماوە؟
دەقی پەیامەکەی شاسوار عەبدولواحید:
بابەتی خانەنشینی پلەبالاکان یەکێک بوو لەو خاڵانەی بانگەشەی نەوەی نوێ کە بەردەوام رەتی دەکردەوە و باسمان دەکرد.(سەیری یەکەم کۆمێنت بکەن) .
هەندێک وا دەزانن ئەم بابەتی خانەنشینی پلە باڵایانە، ئێمە ئێستا دەیوروژێنین، بەلام وا نییە!! لە بەرواری ٢٠١٨/٨/١٥ هەموو کاندیدەکانی لیستی نەوەی نوێ بەڵێننامەیان پێ واژۆ کرا. وە یەکێک لەو خاڵانەی کە بەڵێنیان دا و دواتریش سوێندیان خوارد، رەتکردنەوەی موچەی خانەنشینی بوو. بۆیە ئەوەی درۆ لەگەل خودا، لەگەل میللەت، لەگەل دەنگدەران، لەگەڵ ئێمە بکات،ئەوا لەم جوڵانەوەیەدا جێی نابێتەوەو شوێنی زبڵدانی مێژوو دەبێت،نەک جولانەوەیەکی خاوەن ئەخلاق و خاوەن پرنسیپ. گرنگ ئەوەیە ئێمە و جولانەوەکە و فراکسیۆنەکە، راستگۆبوین لەگەل هاولاتییان و دەنگدەراندا.وە دڵنیاتان دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لەسەر ئەم ڕێگایە.
سەیری یەکەم کۆمێنت بکەن
شاسوار عەبدولواحید - سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||