ئەم بێئەدەبیی و رەفتارە مافیایانە ڕابگرن

 

 

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەنێت , بە نرخی حەوت هەزار دینار غاز بۆ شارەکانی هەرێم دابین بکەین

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

تەحەدای سەرۆکی حکومەت و بەرپرسانی ئیداریی هەرێم دەکەم، ئەگەر ڕاست دەکەن و بابەتی غاز پارەخواردنێکی تر نییە بۆ کۆمپانیاکانیان، ئەوە ئێمە سبەی پێنج شەممە کۆمپانیایەکیان بۆ دەهێنین و هەر لە سبەینێوە غاز بۆ هەولێر و تەواوی شارەکانی هەرێم دابین دەکەن، بە مەرجێک ڕێگریان لێنەکەن. "چونکە گازمان هەیەو خاکەکەمان دەوڵەمەندە، کێشەکە لەوەدانیە، بەڵکو مەسەلەکە دزی و بەرژەوەندی تەسکە".

 

ئەگەر ئەم مەهزەلە و دزیی و قەیران دروستکردنانە بۆ خەڵکی ڕانەگرن، ئەوا ناچار دەبین بانگەواز بکەین بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی.

 

خەڵک چیتر تەحەمولی ئەم بێباکیەتان ناکات، چیتر هاونیشتیمانییان ناتوانن بەم شێوەیە لەم وڵاتەدا بژین بەم هەموو داهاتەوە، بەڵام هێندەی داهاتەکەی قەیرانمان هەیە.

 

شاسوار عەبدولواحید - سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved