| ||
|
||
شارەزوور
شاره‌زوور مه‌ڵبه‌ندی نیشته‌جێبوونی گه‌له زاگرۆسییكان شاره‌زوور مه‌ڵبه‌ندی نیشته‌جێبوونی گه‌له زاگرۆسییكان
شاره‌زوور له‌دێر زه‌مانه‌وه شوێنی نیشته‌جێبوونی گه‌له زاگرۆسییه‌كان بووه وه‌ك (گۆتی[١], لۆلۆ[٢]), سه‌رچاوه مێژووییه‌كان باس لهوهدهكهن (لۆلۆكان) له‌هه‌زاره‌ی چواره‌می پێش زایین له‌شاره‌زوور ژیاون وحوكمڕانییانكردووه, ساڵانی (1959-1960ز) له گه‌رمه‌ی ههڵكهندنهكانی (گردی قۆرتاس) له‌لایه‌ن (به‌ڕێوه‌به‌رێتی شوێنه‌واره كۆنه‌كان)ـوه, چینێك دۆزراوه‌ته‌وه مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ی (4500ساڵ پ.ز) بۆ ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی كه به (چه‌رخی كۆیلایه‌تی) ناونراوه, له‌سه‌رده‌می ئاشوورییه‌كاندا شاره‌زوور مه‌ڵبه‌ندی وڵاتی (زاموا[٤]) بووه, ئه‌وه‌ی به‌شاره‌زووردا گوزه‌ر بكات ژماره‌یه‌كی زۆر ته‌پ و گردۆڵكه‌ی ده‌ستكرد سهرنجیڕادهكێشن, گومانی تێدا نییه ئه‌وگردانه زۆربه‌یان قوله وقه‌ڵا و شوێنی حوكمڕانی ودانیشتنی ده‌سه‌ڵاتداران بوون و بایه‌خی گه‌وره‌یان بووه, ده‌رباره‌ی ناوی شاره‌زوور چه‌ند بۆچوونێك هه‌ن له‌م نووسینه‌دا ئاماژه به‌هه‌ندێكیان ده‌كه‌ین:
١/حه‌مدوڵای مسته‌وفی قه‌زوینی نووسیویه‌تی: شاره‌زوور واتای شاری هێز و زۆر ده‌گه‌ێنێ, زۆربه‌ی كاته‌كان حوكمڕانه‌كانی كوردبوون, به‌هێز و ده‌سه‌ڵاتدار بوون, هه‌ریه‌كێكیشیان لاواز و بێده‌سه‌ڵات بووبێت, یه‌كێكی تری به‌هێز ده‌سه‌ڵاتی لێسهندۆتهوه و له‌شوێنی بووه به حوكمڕان.
٢/ ئیبن خه‌له‌كان نووسیویه‌تی: شاری شاره‌زوور سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن (زووری كوڕی زوحاك)ـه‌وه درووستكراوه بۆیه پێی وتراوه شاره‌زوور
٣/ هه‌ندێك له مێژوونووسان پێیان وایه, شاره‌زوور سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن (قوبادی كوڕی فه‌یرۆزی ساسانی[٤])یه‌وه بنیاتنراوه‌و ناوی (سیازوور) بووه, له‌یه‌كێك له‌نامه‌كانی (قه‌یسه‌ر)دا بۆ كۆڕی پیرانی (رۆما) ناوی (سیازوور) هاتووه, مه‌لیكی ئاشووری (ئاشوور ناصر پاڵی سێیه‌م) له‌ساڵه‌كانی (884-880)پێش زایین چهندهێرشێكی كردۆتهسهروڵاتی (زاموا) و(قه‌ڵای موغان[5])ی كردووهبهبنكهیهكی سه‌ره‌كی بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی جموجووڵه سه‌ربازییه‌كانی, (ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی) له‌سه‌ده‌ی چواره‌می پێش زایین شاره‌زووری داگیركردووه, ساڵی (628) زایینی له‌كاتی هێرشه‌كه‌ی (هه‌رقل)ی قه‌یسه‌ری رۆم بۆسه‌ر وڵاتی (فارس) و راونانی (خوسره‌وی په‌روێز), شاره‌زوور رووبه‌ڕووی سوتاندن و وێرانكاری بۆته‌وه, ماوه‌ی (11) ساڵ له‌ژێر ده‌ستی رۆمانه‌كاندا بووه.
فارسه‌كان به شاره‌زووریان وتوه (نیم را) یان (نیم ئه‌ز رای) له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌نیوه رێی به‌ینی (ته‌ختی سلێمان) و (مه‌دائن) دابووه. گه‌ڕیده و توێژه‌ره‌وه عه‌ره‌ب و ئه‌وروپییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی (مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور= كۆنه‌شاری شاره‌زوور[٦]) یه‌كده‌نگ نین وجیاوازی به‌رچاو له بۆچوونه‌كانیاندا هه‌یه, هه‌ندێكیان پێیانوایه ئه‌و مه‌ڵبه‌نده (خورماڵ)ی ئێستابووه, هه‌ندێكی تریشیان (گردی یاسینتهپه) یاخود (گردی به‌كراوا)یان به‌مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور زانیوه, هه‌شیانه ده‌ڵێت (یاسینتهپه) شوێنی حوكمڕانی ده‌سه‌ڵاتدارانی (ساسانی) بووه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووره‌وه نییه.
له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی (ده‌وڵه‌تی به‌نی دولهف[7]), (ده‌وڵه‌تی حه‌سنه‌ویه, عهیارییهكان[8]) و( میرایه‌تی ئه‌رده‌ڵان[9])دا شاره‌زوور بایه‌خی گه‌وره‌ی هه‌بووه, له‌ململانێ دوورودرێژ و خوێناوییه‌كه‌ی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی (عوسمانی[10]) و ئێرانی)یشدا هه‌میشه شوێنی له‌شكركێشی وجهنگهكانیان بووه, شاره‌زوور یه‌كێك بووه له ویلایه‌ته گه‌وره و ئاوه‌دانه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی, شاری(كه‌ركوك) مه‌ڵبه‌ندی ویلایه‌ته‌كه بووه.
ده‌شتی شاره‌زوور ده‌شتێكی پان و به‌رینه, رووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی (675) كیلۆمه‌تر دووجایه, به‌پیتترین ده‌شتی كوردستانی عێراقه, شوێنێكی بهمێرگ و پاوان و ئاوداره, ساڵانه رێژه‌یه‌كی باش بارانی لێده‌بارێت و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ناوچانه‌دایه كه بارانیان مسۆگه‌ره, ئاوی (تانجه‌رۆ[11]) وچه‌ندین چه‌م وكانیاوی گه‌وره زه‌وییه بهراوهكانی ئاوده‌ده‌ن له‌وانه (چه‌می زه‌ڵم, چه‌می ریشێن, ئێڵانقۆز, چه‌می دۆمان, چه‌می بێستانسوور, چه‌می كانیپانكه, سه‌رچاوه‌كانی سه‌راوی سوبحانئاغا), سه‌ده‌ها جۆگه له تانجه‌رۆ وله‌و چه‌مانه‌وه هه‌ڵده‌كرێن بۆ ئاودانی گێڵگه بهراوهكانیشارهزوور,
شاره‌زوور له ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر شارۆچكه له‌ئامێز ده‌گرێت وه‌ك (سه‌یسایه‌ق, سیروان, عه‌ربه‌ت, هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه, زه‌ڕایه‌ن) ئه‌مانه سه‌ره‌ڕای ئه‌و ههمووگوندهی كه شاره‌زووریان ئاوهدانكردۆتهوه. شاره‌زوور هه‌میشه مه‌ڵبه‌ندی تێكۆشان و به‌رخودان بووه, چه‌ندین هێرش و شاڵاوی دڕندانه و وه‌حشییانه‌ی داگیركاران له‌سه‌رده‌مه جیاجیاكاندا له‌سه‌ر زه‌وی شاره‌زوور تێكشكێنراون و خه‌ڵكه قاره‌مانه‌كه‌ی شێرانهجهنگاون, شارهزوورییهكان له شۆڕشه‌كانی گه‌له‌كه‌ماندا رۆڵی دیار و كاریگه‌ریان گێڕاوه, له‌شۆڕشی (ئه‌یلول)دا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه بۆ رێكخستن و به‌ڕێكردنی پێشمه‌رگه بۆ ده‌ربه‌ندیخان بۆ به‌رگرتن له‌شاڵاوی سوپای عێراق له‌گوندی (تهپیسهفا[12])ی شاره‌زوور به‌ستراوه, له شۆڕشی نۆێی گه‌له‌كه‌شماندا كوانوی گه‌شاوه‌ی خه‌بات و تێكۆشان و جێژوانی پێشمه‌رگه و شوێنی ده‌یان نه‌به‌ردی قاره‌مانانه و شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه بووه.
شاره‌زوور ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سێتی دیار و زانای ئاینی وعاریف و شاعیری گه‌وره‌ی تێدا هه‌ڵكه‌وتووه كه ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان له‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی, سیاسی, رۆشنبیری, هه‌روه‌ها رووداوه‌كانی سه‌رده‌می ژیانی خۆیاندا گێڕاوه, ناوی ئه‌و زاتانه له‌باس و خواسی تیره و هه‌وارگه جیاجیاكانی شاره‌زووردا ده‌هێنین.
١/ (گۆتی نه‌ته‌وه‌یه‌كی زاگرۆسین, ساڵی (2649پ.ز) هه‌موو وڵاتی سۆمه‌ر و ئه‌كه‌دیان گرتووه و خستوویانه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیانه‌وه, ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان (125) ساڵا و (40) رۆژ درێژه‌یكێشاوه, پاشان پاشای (ئور) توانیویه‌تی به‌سه‌ریاندا سه‌ربكه‌وێ و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كێوه‌كانی زاگرۆس, له سه‌ده‌ی (18پ.ز) هاوكاری (كاسی=كاشۆ) كانیان كردووه له هێرشكردن بۆسه‌ر (بابل).
٢/ (لۆلۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی زاگرۆسین, له هه‌رێمه‌كانی (شاره‌زوور, زه‌هاو)دا ژیاون پاشان له‌گه‌ڵا گۆتییه‌كان تێكه‌ڵاو بوون و (حه‌ڵوان)یشیان خستۆته ژێر ده‌ستییانه‌وه, (پرۆفیسۆر سپایزه‌ر) پێیوایه لۆلۆكان باپیره هه‌ره دێرینه‌كانی (لوڕ)ی ئێستان.
٣/ (مه‌مله‌كه‌تی زاموا ناوی ئه‌و مهملهكهتهیه لۆلۆكان دایانمه‌زراندووه, مه‌ڵبه‌ندی حوكمڕانییه‌كه‌ی له شاره‌زووری ئێستادا بووه, له به‌ڵگه‌كانی ده‌وری (ئاشور ناصر پاڵی دووه‌م)دا ده‌ركه‌وتووه ئه‌م وڵاته شارستانی و ئاوه‌دانییه‌كی چاك بووه, خه‌ڵكه‌كه‌شی ده‌ستی باڵایان هه‌بووه له هونه‌ر و پیشه‌سازیدا, چه‌ند شارێكی گه‌وره‌یان هه‌بووه وه‌ك: (بیر, هاهاركارۆكین).
٤/ قوبادی كوڕی فه‌یروزی ساسانی یه‌كێك بووه له حوكمڕانه به‌ناوبانگه‌كانی ساسانییه‌كان, (بابا ئه‌رده‌ڵان)ی دامه‌زرێنه‌ری میرایه‌تی ئه‌رده‌ڵانیش وه‌ك شانازی كردنێك به‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه كه هه‌یبووه ناوی خۆی ناوه (قوبادی كوڕی فه‌یروزی ساسانی), هه‌رچه‌نده له ڕاستیدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵا ساسانهیهكاندا له‌ڕووی ره‌چه‌ڵه‌كه‌وه نه‌بووه.
٥/ قه‌ڵای موغان بۆچوونێك هه‌یه پێیوایه ئه‌و قه‌ڵایه له (گردی مووان)ی ئێستادا بووه.
٦/ ئـ-هه‌ریه‌ك له (پڕۆفسیۆر سپایزه‌ر, فیلكس جۆنز, راوڵنسن) وایبۆچوون (گردی یاسینتهپه)ی نزیك (بێستانسوور) مه‌ڵبه‌ندی (كۆنه شاری شاره‌زوور)ـه, له‌م بواره‌دا (راوڵنسن) نووسیویه‌تی: (گردی یاسینتهپه) درێژییه‌كه‌ی (660پێ), پانییه‌كه‌ی (600پێ) و به‌رزییه‌كه‌ی (50پێ)یه, هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كردووه هه‌ردوو گوندی (به‌كراوا, بنگرد), له‌باس وخواسی له‌شكركێشییه‌كانی (ئاشوور ناصرپاڵی سێیه‌م)دا ناویان به(ئهتلیلا و ئهراكدی) هاتووه. ب- (مسته‌ر كلۆدیۆس جێمس ریچ) پێیوایه, مه‌ڵبه‌ندی (كۆنه‌شاری شاره‌زوور), (گردی قزقهڵا= قزقهلعهسی) یه.
ج-(جریكۆف) به‌پشتبه‌ستن به ریوایه‌تی (مسعر بن مهلهل) نووسویه‌تی: مهڵیهندی شاره‌زوور نزیكه له زنجیره شاخی هه‌ورامان و ئه‌و مه‌ڵبه‌نده (خورماڵ)ی ئێستایه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تریش (گردی به‌كراوا) یان دیاریكردووه به‌مه‌ڵبه‌ندی كۆنه‌شاری شاره‌زوور.
٧/ به‌نی دولهف ناوی یه‌كێكه لهسهردارهكانی (مه‌ئمونی خه‌لیفه‌ی عه‌باسی) كه له‌سه‌رده‌می ناوبراودا حوكمی كوردستانی كردووه و ده‌وڵه‌تێكی به‌ناوی خۆیه‌وه دامه‌زراندووه, سنووری ده‌وڵه‌تی (به‌نی دولهف) زۆر فراوان بووه, (شاره‌زوور, هه‌مه‌دان, دینه‌وه‌ر, ئه‌صفه‌هان) و گه‌ڵێ شوێنی تری گرتۆته‌وه,حوكمی بنه‌ماڵه‌ی (به‌نی دولوف) له‌سێبه‌ری (ده‌وڵه‌تی عه‌باسی)دا تاساڵی(891ز) درێژه‌یكێشاوه, ئه‌مانه له سه‌ره‌تاوه عه‌ره‌ب بوون به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ له‌ناو كوردا ژیاون به‌ره به‌ره بوون به كورد.
٨/ ده‌وڵه‌تی حه‌سنه‌ویه دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م ده‌وڵه‌ته ناوی (حه‌سه‌ن وای كوڕی میر حسێنی بهرزیكانی)یه, باوكی یه‌كێك بووه له سه‌رۆك هۆز و كه‌سێتییه دیار و ناودار و نابدهكانی شاره‌زوور, ساڵی (941 ز) ده‌ستیداوه‌ته به‌رفراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی و ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ند هه‌رێمێكدا گرتووه, پاشان (دینه‌وه‌ر, هه‌مه‌دان)یشی خستوونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتییه‌وه, ساڵی (959 ز) كۆچی دواییكردووه و (حه‌سه‌ن وای) كوڕی كه هه‌ر له‌سه‌رده‌می ژیانی باوكی‌دا كراوه‌ته جێنشینی حوكمی گرتۆته ده‌ست, پاشان مه‌ڵبه‌ندی خوزستان و ئهسهدئابادیشی گرتووه, له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ناو خه‌ڵكدا به حه‌سنه‌ویه ناویدهركردووه دهوڵهتهكهشی هه‌ر به‌ناوی خۆیه‌وه ناونراوه (حه‌سنه‌ویه), به‌پێی بۆچوونی(أبن أڵاپیر) پایته‌ختی (ده‌وڵه‌تی حه‌سنه‌ویه) له (سه‌رماج)ی نزیك (بێستوون)دا بووه, (حه‌سه‌ن وای) له‌گه‌ڵا (موعز ئه‌لده‌وله و روكن ئه‌لده‌وله‌ی بوه‌یهی) دا ماوه‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌ندییان له هه‌ڵكشان و داكشاندا بووه, چه‌ند جارێكیش به‌گژ یه‌كداچوون و ئاشتیشیانكردووه, پاش كۆچی دوایی ناوبراو حوكمڕانی حه‌سنه‌ویه هه‌تا ساڵی 1423ز به‌رده‌وام بووه ئه‌گه‌رچی پاش مردنی (حه‌سه‌ن وای) سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ستداوه و جۆره وابه‌سته بوونێكی پێوه دیار بووه, (عهیارییهكان)یش به ره‌چه‌ڵه‌ك ده‌چنه‌وه سه‌ر (ئه‌بولفه‌تح)ی كوڕی (عه‌یار) كه سه‌رۆكی هۆزی (شازنجانی) و ئامۆزای (حه‌سه‌ن وای) بووه, له سه‌رده‌می حوكمی (به‌دری كوڕی حه‌سنه‌ویه) كراوه به‌سه‌رداری له‌شكری ده‌وڵه‌ت.
٩/ ده‌رباره‌ی شه‌خسییه‌تی باپیره گه‌وره‌ی (میرهكانیئهردهڵان) جیاوازی له سه‌رچاوه مێژووییه‌كاندا هه‌یه, (مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌رس) به‌پشتبه‌ستن به‌و سه‌رچاوانه‌ی له‌به‌رده‌ستیدابوون ده‌ڵێ: باپیره گه‌وره‌ی ئه‌رده‌ڵانییه‌كان ناوی (ئاردڵ=ئاگردڵ) بووه, به مانای كه‌سێكی چوست و چالاك و پاڵه‌وان, سهرهتاپیاوه دیاره‌كانیان له ده‌رباری میره‌كانی (به‌نی موهه‌له‌ب) و (ئه‌بو موسلیمی خۆراسانی)دا بوون, پاشان میرایه‌تییان بۆ خۆیان پێكه‌وه‌ناوه, له سه‌رده‌می مه‌غۆله‌كاندا (قوباد) ناوێكی ئه‌رده‌ڵانی كه هاوچه‌رخی (پهشمووتی كوڕی هۆلاكۆ) بووه, خۆی له گه‌ڵ مه‌غۆله‌كاندا رێكخستووه, ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه سه‌دان ساڵ حوكمیانكردووه, سه‌ره‌تا پایته‌ختیان (پاڵه‌نگان) بووه, ماوه‌یه‌كیش له (قه‌ڵای مه‌ریوان) و له (قه‌ڵای زه‌ڵم) حوكمیانكردووه, پاشان ناوه‌ندی حوكمڕانییان گواستووه‌ته‌وه بۆ (حهسهنئاوا) كه له لایه‌ن (حه‌سه‌نخانی ئه‌رده‌ڵانی)یه‌وه بنیاتنراوه, دواجار گواستوویانه‌ته‌وه بۆ (قه‌ڵای سینهدژ) كه ئێستا به (سنه) به‌ناوبانگه.
له كتێبی (شه‌ره‌فنامه)دا هاتووه: ئه‌رده‌ڵانییه‌كان له‌نه‌وه‌ی(ئه‌حمه‌دی كوڕی مه‌ڕوانن), (بابا ئه‌رده‌ڵان)یش ناوی پیاوێك بووه ماوه‌یه‌ك له ناو گۆرانه‌كان دانیشتووه, لهدوادوای حوكمڕانی (جه‌نگیز خان)دا ده‌سه‌ڵاتی په‌یداكردووه و شاره‌زووری خستۆته ژێردهسهڵاتییهوه, ناوبراو دامه‌زرێنه‌ری (میرایه‌تی ئه‌رده‌ڵان)ـه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوێكی ژیر و به‌ته‌دبیر بووه خه‌ڵكی ناوچه‌كه لێیكۆبوونهتهوه و كردوویانه به گه‌وره‌ی خۆیان, پاش چه‌ند ساڵێك له حوكمڕانی مردووه و (كۆڵۆڵ)ی كوڕی بووه به حوكمڕان.
له‌سه‌رچاوه‌ی تریشدا هاتووه (بابائه‌رده‌ڵان) كه هاتووه‌ته شاره‌زوور و پێش ئه‌وه‌ی ببێت به خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ماوه‌یه‌ك (ئاشه‌وان) بووه, گوایا ناوی ئه‌رده‌ڵان له (ئارده‌ڵ=ئارداوی)یه‌وه هاتووه. (مامۆستا عه‌لائه‌دینی سه‌جادی) له‌په‌راوێزی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیدا نووسیویه‌تی: (وڵاتی ئه‌رده‌ڵان) له‌باكووره‌وه پاڵیداوه به (ئازه‌ربایجان)ـه‌وه, له باشووره‌وه به (لوڕستان) و له(خۆرهه‌ڵات)یشه‌وه به(عێراقی عه‌جه‌م)ه‌وه, پانتاییه‌كه‌ی نزیكه‌ی (647)هه‌زار كیلۆمه‌تری دووجایه, له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری دانیشوانه‌كه‌ی كوردن گه‌لێك جار بهوڵاتهكه وتراوه (كوردستانی فارس) یاخود ووڵاتی كوردی خۆرهه‌ڵات.
له‌هه‌مان سه‌رچاوه‌دا باس له‌وه‌كراوه گوایا وشه‌ی (ئه‌رده‌ڵان) كۆی فارسی (ئارده‌ڵ)ـه و ره‌چه‌ڵه‌كیان ده‌چێته‌وه سه‌ر (قوباد ئارده‌ڵ), (بابائه‌رده‌ڵان)یش له‌نه‌وه‌ی (خه‌سره‌و) بووه كه‌سه‌ره‌تا له (مه‌رو) له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی (ئه‌بوموسلمی خۆراسانی)دا بنه‌ماڵه‌ی دامه‌زراندووه, (قوباد ئارده‌ڵ) ساڵی (137ك) به‌رامبه‌ر به‌ساڵی (754ز) سه‌رده‌می حوكمڕانی (ئه‌بو عه‌باسی سه‌فاح)ی خه‌لیفه‌ی عه‌باسی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك لهپیاوهكانیدا له (مه‌رو)وه هاتووه بۆ كوردستان, ورده ورده ناوبانگی په‌یداكردووه و بووه به‌حوكمڕانی (موسڵ و دیاربه‌كر), پاشان ده‌ستی لهكاركێشراوهتهوه و له‌گه‌ڵ ده‌ست و په‌یوه‌ندییه‌كانیدا روویكردۆته شاره‌زوور, له‌وێ توانیویه‌تی (میرایه‌تی ئه‌رده‌ڵان) دابمه‌زرێنێ.
[١٠]-له زۆر سه‌رچاوه‌دا باسی (عوسمانییه‌كان) كراوه, ده‌رباره‌ی ره‌گ وریشه‌یان (ئیسماعیل حه‌قی ئوزون) له كتێبی (تاریخ عوسمانی از تشكیلات دولت تا فتح استمبول), كه له لایه‌ن(ایرج نوبخت)ـه‌وه وه‌رگێڕراوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی, نووسراوه: (عوسمانییه‌كان ده‌چنه‌وه سه‌ر (تیره‌ی قایی) كه به‌شێك بوون له (عه‌شیره‌تی غوز), به‌ڵام (پڕۆفیسۆر ویتنك) پێیوایه, (عوسمانییه‌كان) نه‌ك هه‌ر (قایی) نه‌بوون به‌ڵكو په‌یوه‌ندییان به غوزهكانیشهوه نه‌بووه. زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردووه, (عوسمانییه‌كان) ده‌چنه‌وه سه‌ر (عوسمان)ی كوڕه‌گه‌وره‌ی (ئرگغرل), (سوره‌یا به‌درخان) ناوی باوكی عوسمانی به(ئرتۆگۆل) هێناوه. زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌یان خستۆته روو (ئرگغرل) له (تیره‌ی قایی) بووه, قاییهكان له سه‌ده‌ی نۆیه‌می زایینی‌دا له‌گه‌ڵا (سه‌لجووقییه‌كان) له (رووباری جه‌یحون) په‌ڕی
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||