| ||
|
||
شاندی هەرێم لە بەغدا ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
ڕۆژی شەممە بەرواری ١٣/١/٢٠١٨، شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی كه‌ریم سنجاری، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم، گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق، بۆ ئه‌نجامدانی کۆبوونەوە له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق، شاندەکە ڕاگەیەندراوێکیان لەبارەی ناوەەڕۆکی کۆبوونەوکەیان بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیە:
به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئەنجومەنی وه‌زیران ژماره(١٣٧) ساڵی ٢٠١٧، كه سه‌رۆكی ئەنجومەنی وه‌زیران دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی لێژنه‌یه‌كی باڵای به‌و فه‌رمانه دروستكرد، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هونه‌رییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت به ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی به‌نداوه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ڕێككهوتی ١٣/١/٢٠١٨، شاندێك له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی كه‌ریم سنجاری، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای كرد.
وه‌زیری ناوخۆی عێراق قاسم ئه‌عره‌جی له‌كه‌شێكی دۆستانه‌دا سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی كرد له‌نێوان شاندی هه‌رێم و لێژنه‌ی باڵا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مینداری گشتی ئەنجومەنی وه‌زیران، له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری ناوخۆ ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی به‌ستنی ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه، له‌گه‌ڵ دووباره‌كردنه‌وه‌ی گرنگی تاوتوێكردنی ئه‌و كێشانه كه له‌بواری ده‌روازه سنوورییه‌كان و گومرگ و فڕۆكه‌خانه‌كان، به‌ڕێوه‌بردنی به‌نداوه‌كاندا له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و یاسا فیدراڵییه‌كان.
له‌میانه‌ی گفتوگۆكاندا نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی، ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌نداوه‌كان، ده‌زگای هه‌واڵگری، ته‌واوی تێبینیه سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به رێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستانیان خسته‌ڕوو، گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل و راشكاوانه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی باڵای خستیانه‌ڕوو.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و خاڵانه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتن له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئاماژه بۆكراودا له رۆژی دووشه‌ممه ١٥/١/٢٠١٨ له هه‌ولێر، تا پێكه‌وه كۆنووسێكی گشتگیر ئاماده‌بكرێت به‌و چاره‌سه‌رانه‌ی كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌كرێت، وه به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی كه پێویستی به بڕیاری ئەنجومەنی وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدڕاڵی هه‌یه و پێویستن بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و چالاكیانه‌ی كه له ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌نداوه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێت.
|
||
Qadirzada.com © 2018. All rights reserved
|
||