سێكس له ژیانی مرۆڤدا
گرنگی سێكس له ژیانی مرۆڤدا به‌پێی قۆناغه‌كانی ژیانی مرۆڤ ده‌گۆڕێت، له هه‌ندێك كاتدا مرۆڤ بۆ سێكسكردن زۆر چالاك ده‌بێت، كه‌چی له هه‌ندێ كاتی تردا زۆر لاوازه. ئه‌م چالاكیانه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌گۆڕێت. جا چ ئه‌مانه به‌شێوه‌ی كردار بن یان شێوه‌ی هه‌ست. چه‌ندین هۆكاری کاریگه‌ر هه‌یه، كه چالاکی مرۆڤ بۆ سێکس ده‌گۆڕن له هه‌مووی گرنگتر هۆكاری ده‌ركییه كه كاریگه‌ری زۆری بۆ سه‌ر هه‌ستی مرۆڤ هه‌یه.
قۆناغی گه‌شه‌كردن
قۆناغی گه‌شه له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵیدا ده‌ست پێده‌كات، به‌واتا چوونه ناو قۆناغی مێینه یان نێرینه، ئه‌مه‌ش به گه‌شه‌كردنی كۆنه‌ندامی زاووزێ داده‌نرێت، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ش ئاماده‌یی بۆ زاوزێ ده‌بێت. له‌م قۆناغه‌دا له‌ش به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ده‌گۆڕێت و زۆرجار بارێكی ناهه‌موار دروست ده‌كات. له‌م قۆناغه‌دا مرۆڤ هه‌ست به شه‌رم ده‌كات و یان هه‌ست به خۆشییه‌كی زۆر ده‌كات ، یاخود تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌م هه‌ستانه دروست ده‌بن.
له‌م قۆناغه ناسكه‌دا كاریگه‌ری چوارده‌وور بۆ سه‌ر مرۆڤ زۆر زۆره، هه‌ربۆیه له‌م قۆناغه‌دا هه‌ندێك هه‌رزه‌كار شێوازی كه‌سێك یان ئاره‌زووێكی تایبه‌ت به خۆیان وه‌رده‌گرن.
سوڕی مانگانه
له مێینه‌دا دوو هێلكه‌دان هه‌یه، ئه‌م دوو هێلكه‌دانه‌ش هه‌ڵگری چه‌ندین هه‌زار هێلكه‌ی نه‌پیتراون. پاش قۆناغی گه‌شه هێلكه‌دان هه‌موو مانگێك هێلكه‌یه‌ك فڕێ ده‌دات. ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌م هێلكه‌یه به‌هۆی سپێرمه‌وه نه‌پیتێنرێت، ئه‌وا هێلكه‌كه ده‌مرێت. هێلكه‌دان هه‌موو مانگێك ئاماده‌یی خۆی بۆ سكپڕبوون نیشان ده‌دات و دیواری ناو هێلكه‌دان له‌م كاته‌دا ناسك و ته‌نك ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر بێتوو جووتبوون ڕوو نه‌دات یان سپێرم نه‌گاته هێلكه‌دان، ئه‌وا هێلكه له كۆئه‌ندامی مێینه‌وه دێته ده‌رێ و به‌مه‌ش سوڕی مانگانه دروست ده‌بێت. به‌چاو ناتوانرێت هێلكه‌ی سووڕی مانگانه ببینرێت، چونكه زۆر بچووكه.
ده‌ركه‌وتنی سوڕی مانگانه له كچێكه‌وه بۆ كچێكی دیكه ده‌گۆڕێت، زۆر کچ هه‌ست به‌گه‌رمێكی زۆری ناو له‌شیان ده‌كه‌ن و هه‌ندێكی دیكه‌شیان هه‌ستێكی ئه‌وتۆیان نییه، هاوكاتیش زۆر كچ هه‌ست به ئازارێكی یه‌کجار زۆر ده‌كه‌ن. له‌و ئه‌ندامانه‌ی كه له‌کاتی سووڕی مانگانه‌دا ئازاریان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت مه‌مكه ، هاوكاتیش هه‌ردوو مه‌مك شێوازێكی گه‌وره‌تر وه‌رده‌گرن و چه‌ند زیپكه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕووی كچان ده‌رده‌كه‌وێت.
له كۆتایی ته‌مه‌نی چل ساڵی و سه‌ره‌تایی ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵیدا ڕه‌گه‌زی مێینه له سوڕی مانگانه ده‌وه‌ستێته‌وه و توانایی دروستكردنی منداڵیشی نامێنێت.
نیشانه‌كانی گه‌شه‌كردن له ڕه‌گه‌زی مێینه‌دا
گه‌وره‌بوونی هه‌ردوو مه‌مك له‌گه‌ڵ ئازارێكی زۆردا *
ده‌ركه‌وتنی موو له بن باڵ و كۆئه‌ندامی زاوزی‌َِ *
گه‌وره بوونی سمت
- كۆئه‌ندامی زاووزێ گه‌شه ده‌كات و هێلكه‌دان ده‌ست به‌ده‌ركردنی هێلكه ده‌كات؛ پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م سوڕی مانگانه ڕوو ده‌دات
*
گۆڕانكارییه‌كانی ڕه‌گه‌زی نێرینه‌ش بریتین له‌مانه
گه‌شه كردنی سنگ و شان *
هاتنی ڕیش و سمێڵ كۆئه‌ندامی زاووزێ و گه‌وره بوونیان *
ده‌رچونی سپێرم له كۆئه‌ندامی زاوزێیه‌وه، له كاتی خه‌و دا، ئه‌وه‌ش به "شه‌یتانی بوون" ناو ده‌برێت
*
ڕێنمایی پێویست بۆ قۆناغی هه‌رزکار
له‌م قۆناغه‌دا زۆر گرنگه گه‌وره‌كان ڕاستی ته‌واوه‌تی به منداڵه‌كانیان بڵێن و ڕێنمایی ته‌ندروستی ته‌واویان بكه‌ن. چونكه له‌م قۆناغه‌دا هه‌رزه‌كار هه‌ستێكی زۆر جیاوازی له قۆناغه‌کانی پێش و پاش هه‌رزه‌کاریدا هه‌یه. هه‌ر زانیارێكی هه‌ڵه یان هه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتێكی نه‌گونجاو به‌شێوه‌یه‌كی ناهه‌موار به‌سه‌ر هه‌رزكاردا ده‌شكێته‌وه.
فاكتۆره‌كانی نه‌مانی ئاره‌زوو بۆ سێكس له‌نێو ڕه‌گه‌زی مێینه‌دا:
زۆر گرنگه بۆ ڕه‌گه‌زی نێرینه له‌وه شاره‌زا بن، كه خۆشی و ڕه‌زامه‌ندی ئافره‌ت هۆكاری ئاسووده‌كردن و تێركردنی ڕه‌گه‌زی نێرینه‌یه له‌كاتی سێكسدا، هه‌ربۆیه نابێت زۆر له‌ئافر‌ه‌ت بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی سێكس، ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌ت ئاره‌زووی له‌سه‌ر نه‌بێت. خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی ره‌گه‌زی مێینه له خۆشییه‌كانی سێكس بێبه‌شده‌كات. ئه‌م دیارده‌یه‌ش له‌زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی جیهانی سێیه‌مدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆکاری وشكبوونه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی زاووزێ ئافره‌ت.
هه‌روه‌ها كار ده‌كاته سه‌ر ڕێژه‌ی ئه‌گه‌ری له‌بارچوونی منداڵ، چونكه له‌ڕێگای خه‌ته‌نه‌كردنه‌وه به‌شێكی گرنگی كۆئه‌ندامی زاووزێ مێینه ده‌بڕێت. به‌شوودانی كچان دوور له‌ئاره‌زووی خۆیان، هۆكارێكی دیكه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خۆشی له سێكس نه‌بینێت. چونكه ئه‌و كچه مێرده‌كه‌ی وه‌ك كه‌سێكی بێگانه ته‌ماشا ده‌كات و ناتوانێت وه‌ك پێویست تێكه‌ڵی ببێت.
چ كاتێك پێویسته ژنان و پیاوان سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن؟
به‌ده‌ركه‌وتنی ئه‌م دیاردانه‌ی خواره‌وه هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه پێویسته ده‌ستبه‌جێ سه‌دانی پزیشكی تایبه‌تی بكه‌ن: ده‌رچونی شله‌مه‌نی له كۆئه‌ندامی زاووزێ، ئه‌گه‌ر بێتوو بۆن و ڕه‌نگی له‌گه‌ڵدابێت- هه‌ستكردن به ئازار له‌كاتی میزكردندا - هه‌ستكردن به ئازار له چوارده‌ووری كۆئه‌ندامی زاووزێ - هه‌ستكردن به ئازار له‌كاتی جوتبووندا- ده‌ركه‌وتنی زیپكه یان برین له چوارده‌ووری كۆئه‌ندامی زاووزێدا _ ده‌ركه‌وتنی برین یان گۆڕانكاری له‌سه‌ر پێستی كۆئه‌ندامی زاووزێ .
|