| ||
|
||
وێستگەکانی ژیانی سەردەشت
بەشدار عوسمان
نوسینەوەی ژیاننامەی رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان کارێکی ئاسان نیە، چونكه گه‌نجێك كه له‌ته‌مه‌نی‌٥ ساڵیدا چۆته به‌رخوێندن و هێشتا بیست و سێ به‌هاری ته‌واو نه‌كردبێت و سه‌ختی ژیان و خوێندن له‌سه‌ر شانی بێت، ده‌بێت ژیاننامه‌ی چی‌بێت و چی بنوسرێتەوە ؟ جگه له‌شه‌ونخونی به‌دیار فانۆس و هیلاكی و ماندوبونی و راكردن به‌دوایی ته‌واوكردنی خوێندن و کارکردن و دابینکردنی پێداویستیەکانی، بۆیه لێره‌دا به‌چه‌ند وێستگه‌یه‌ك له‌ژیانی تایبه‌تی ئاشناتان ده‌كه‌ین: ( سه‌رده‌شت عوسمان حسن حمد ) لەدایکبوی ٢٥-١٢-١٩٨٧ ی هەولێر، گەڕەکی کرێکارانی شاری هەولێرە، مناڵی دەهەمینی خێزانەکەیەتی کە دوای خۆی دوو برای بچوکتریشی هەیە، خێزانەکەی جوتیارێكی راگوێزراو و چه‌وساوه‌ی ده‌ستی رژێمی گۆڕبه‌گۆڕی ده‌شتی شه‌مامكی هه‌ولێرە کە لەکۆتاییەکانی ساڵی هەشتاکان کەوتنە بەر شەپۆڵی راگوازتن و لە گوندی گردعازەبانەوە گواسترانەوە بۆ هەولێر .
سەردەشت لەو هەڵومەرجە لەدایک بوو، له‌یه‌كه‌م چاوكردنه‌وه‌ی نیگاكانی ئاشنا بوون به‌زوڵم و زۆرداری و برسیه‌تی و نه‌بونی و ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری ، لەیەکەم نیگاوە دیمەنە ناخۆش و ناشیرنەکانی ژیانی بینی، كاتێك چاوه‌كانیشی ماندوو بوو، ده‌ستی‌برد بۆ قه‌ڵه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌می كۆمه‌ڵگاكه‌ی بگرێته كۆڵ و رووداوه‌كان وه‌كو خۆی بگوازێته‌وه و كۆتایی به‌بێ مافی و نایه‌كسانی و چه‌وسانه‌وه‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجانی مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ی هیوا و خواسته‌كانیان ورد و خاشنه‌كرێ، بۆ ئه‌وه‌ی مناڵانی كوران و باداوه و ته‌عجیل و كانی‌سپیكه و ئیمام قاسم و ئازادی و رەحیماوە له‌گه‌ڵ چاوكردنه‌وه‌یان قوڕ‌و تۆز و خۆڵ به‌چاوه‌جوان و ناسكه‌كانیان ئاشنا نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی په‌ككه‌وتوانی گه‌ڕه‌كی كرێكاران و كوردستان و ئازادی رێزیان لێبگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رامه‌تی هه‌مووان له‌باره‌گای كۆمه‌ڵدا پارێزراوبێت، ئه‌فسوس مه‌رگه‌وه‌ڕه‌كانی تاریكی چاویان به‌هه‌ست و نه‌ستی پڕ له‌به‌رائه‌ت و ئینساندۆستی و هیوا و ئاوات و به‌رنامه و پرۆژه‌گه‌لێك هه‌ڵنه‌هات، كه‌سه‌رده‌شت له‌به‌رنامه‌ی خۆی داینابوو .
– له‌ته‌مه‌نی ٥ساڵیدا به‌شێوه‌ی (گوێگر) ده‌چێته‌به‌ر خوێندن و له‌قوتابخانه (نیگاری سه‌ره‌تای تێكه‌ڵاو) له‌گه‌ڕه‌كی كرێكارانی شاری هه‌ولێر ده‌ستده‌كات به‌خوێندن، به‌ڵام له‌به‌ر زیره‌كی و هۆشیاری، مامۆستایان و ده‌سته‌ی كارگێڕی قوتابخانه نه‌یانتوانی له‌هاوپۆلانی دایبڕێنن و به‌ده‌رچوو ئه‌ژماریانكرد .
پله‌كانی خوێندی سه‌ره‌تای به‌خێرایی و به‌بێ دواكه‌وتن بڕی ، دواتر چووه قوناغی ناوه‌ندی و له‌ناوه‌ندی ( شه‌هید صالح یوسفی) درێژه‌ی به‌خوێندندا و به‌بێ دواكه‌وتن به‌٣ ساڵ قوناغی ناوه‌ندیشی ته‌واوكرد، دواتر له (ئاماده‌یی‌ئازادی‌كوڕان ) هه‌ر له‌نێو شاری هه‌ولێر به ٣ ساڵ قۆناغی ئاماده‌یی به‌سه‌ركه‌وتویی ته‌واو كرد‌و له‌به‌شی ئینگلیزی كۆلیژی زمانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین وه‌رگیرا‌و له‌م چوار ساڵه‌ی خوێندنیشیدا، بووه جێگای خۆشه‌ویستی خوێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كۆلێژ.
سەردەشت لە ماوەی قۆناغی خوێندنی ناوەندی و ئامادەی، زۆربەی ساڵەکان سودی لە پشوی هاوین وەرگرتوە و کاری تێدا کردوە بۆ ئەوەی بژێوی خوێندنەکەی و پێداویستیەکانی دابین بکات ،لەسەرەتای دورستکردنی پارکی هەولێر کرێکاری تێدا کردوە، ماوەیەک لەگەڵ ماڵ پورێکی ئیشی بۆیە و سبوغی کردوە ،ئەمە جگە لەچەندین ئیشی تاقەت پروکێنیتر کە لەبەرامبەر جەستەی بچوکی ئەو زۆر قورس و گران بوو .
سەردەشت، ئارەزووی گوێگرتنی لە گۆرانیەکانی هونەرمەندان عباسی کەمەندی و مەزهەری خالقی و شەجریان و داریوش و تایەر تۆفیق و زەکەریا عبدللە و زۆرێک لەگۆرانیە فارسی و غەربیەکان بوو، هەروەها زۆرێک لە دەستنوسەکانی نوسەرانی کورد بەختیار علی و مەریوان وریا قانع و هیوا قادر و فاروق رەفیق ….دەخوێندەوە، هەروەها لە نوسەرانی تورک زمان بە ئۆرهان پاموک سەرسام بوو .
– سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ خولیایەکی زۆری بۆ خوێندنه‌وه‌ی نوسین و بەرهەمەکانی نوسه‌رانی گه‌وره‌ی ئینگلیزی هەبوو، چاودێرێکی وورد و بە سەلیقەی نوسەرانی ئەدەبیاتی ئینگلیزی بوو، خوێندنەوە و چاودێریکردنی ووردی دەست نوسەکانیان پاڵپشتیەکی زۆری بوو بۆ هاتنە نێو بواری مێدیا و راگەیاندن، له‌ساڵی ٢٠٠٤ بەرەسمی هاتە ناو دنیای نوسین و کارکردن لە دەزگا راگەیاندنەکان، لەماوەی کارکردنیشیدا له‌نوسین و به‌دواداچونه رۆژنامه‌وانییه‌كانیدا، هه‌میشه به‌دوایی ئه‌و پرسیار‌و گومانانه عه‌وداڵ بووه كه‌مێشكی نه‌وه‌ی نوێی پێوه سه‌رقاڵكردووه‌و ویستویه‌تی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیار و گومانانه بۆ نه‌وه‌ی ئێستا ئاشكرابكات، بۆیه له‌ماوه‌یه‌كی كورتی كاری رۆژنامه‌نوسیدا، بۆته چاوتێبڕینی دۆست و دوژمن و چه‌ندان ده‌زگای راگه‌یاندن داوایی هاوكاری و رێنوێی لێده‌كه‌ن بۆ كاره رۆژنامه‌وانییه‌كانیان،سەرەڕای نوسین و بەدواداچونەکانی لە چەندین گۆڤار و رۆژنامەی کوردستان و ناردنی هەواڵ و بەدواداچون لەسەر بارودۆخی عێراق و کوردستان بە بڵاوکراوە ئینگلیزییەکان، لەهەمان کاتیش‌دا بەرەسمی ئەندامی دەستەی نوسەرانی هەفتەنامەی ( ئاشتینامە ) بوو،کە بە ئیمکانیاتێکی ماددی زۆر کەم کاری دەکرد تەنها لەپێناوی ئەوەی ئازادی و سەربەخۆی خۆی لە نوسین و بەدواداچونەکانی لەدەست نەدات لەکاتێکدا چەندین دەزگایتر ئیمکانیاتی خەیاڵیان دەخستە بەر دەستی ،بەڵام پێدان و بەخشینەوەی پلە و پۆست و هه‌ڕه‌شه و چاوسوركردنه‌وه‌كان ته‌نها نه‌یانتوانی رێگا له‌و په‌یامه بگرن کە سەردەشت کاری لەسەر دەکرد و بڕوای پێی هەبوو.
– سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ، مرۆڤدۆستی‌و میهره‌بانی له‌سنور به‌ده‌ربوو، له‌ئاهه‌نگی ده‌رچونی زانكۆی له‌به‌ر نه‌خۆشی دایكی له‌كاتێكدا خۆشترین رۆژی ژیانی بوو ئاهه‌نگه‌كه جێده‌هێڵێت و رووده‌كاته نه‌خۆشخانه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه ئاگاداری دایكی بێت كه ئه‌و رۆژه‌باری ته‌ندورستی ته‌واو نه‌بوو، لەکاتێکدا دایکی بەزۆر دەینێرێتەوە و زانکۆ و دەڵێ من تەندورستیم باشە و برۆرەوە ئاهەنگی دەرچونت ،بەڵام ئەو تەنها بۆ وێنە گرتنەکە دەچێت و دواتر دەگەرێتەوە ماڵەوە و ناچیتە ئاهەنگەکە لەبەر دایکی، باوکیشی لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژە بەوە دەکات هەموو باوکێک لەکوڕی خۆی توڕە دەبێت و ناخۆشی دەکەوێتە نێوانیان، بەڵام لەماوەی ٢٣ ساڵی تەمەنی سەردەشتدا بۆ یەکجاریش بیرم نایەت لێی تورە ببم و دەستم لێی بەرز کردبێتەوە .
سه‌رده‌شتی ئازیز، زۆر سه‌رسام بوو به‌غاندی و ماندێلا و گیڤارا،هەمیشە دەستنوس و ژیان و بیۆگرافیای دەخوێندنەوە و بەژیانی سادە و ساکار و شۆرشگێریان سەرسام بوو، هەر بۆیەش خۆشی لە ژیانیدا نه‌بوونی و برسییه‌تی و بێ جل و به‌رگی قبوڵ بوو، نه‌ك نامه‌ردی و سه‌ردانواندن بۆ ژیانی شاهانه‌ی سه‌ركزی، به‌ده‌یان جار ده‌یان هه‌فته به‌گیرفانی خاڵی‌گوزه‌راندی و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی ده‌ستكردیشت بۆ كه‌س نه‌كرد، لەکاتی رفاندن و تیرۆرکردنیشی هەموو سەرمایەی ژیانی کە لەنێو جانتا تایبەتیەکەی بوو ( ١٢هەزار دیناری عێراقی ) و وێنەیەکی خۆی و دایکی بوو .
رۆژنامەنوسی تیرۆرکراو سەردەشت عوسمان، حه‌ز‌و ئاره‌زووی یاری‌و تۆپ تۆپێن بوو، زیرەک و لێهاتوش بوو لەم بوارەدا، بۆیه له‌ماوه‌یه‌كی كورتتدا له‌قۆناغی ئاماده‌یی په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی هه‌ولێر و دوایی تاقیكردنه‌وه، به‌یه‌كێك له‌یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستنیشان ده‌كرێت، به‌ڵام دوایی چوونی بۆ زانكۆ و سه‌رقاڵی به‌خوێندن و كاری راگه‌یاندن نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام هه‌میشه ته‌ماشاكه‌ر و چاودێرێكی وردی یارییه‌كان بوو، هاندەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بەرشلۆنە و یاریزان میسی بوو .
–هێمنی و کەم قسەکردن و بێ دەنگی ،سیمایەکی بەرجەستەی کەسایەتی سەردەشت عوسمان بوو، وەکو خۆی باسیدەکرد ( نایەوێت بە قسەی بێ سود ژینگە پڕ بکات لە ژاوەژاو) لەکاتی قسە و گفتۆگۆکانی هەوڵیدەدا بە کەمترین کات و کەمترین رستە قسەی دڵی خۆی بکات بۆ ئەوەی کەس بێزار نەبێت، لەکاتی وەڵامدانەوەی پرسیاریش هەوڵیدەدا بە چەند ووشەیەک باوەڕ بە بەرامبەرەکەی بهێنێت ، بکوژانی ئازادی زۆر باش بلیمه‌تی‌و هۆشیاری‌و زیره‌كی ئه‌و گه‌نجه‌یان خوێندبویەوە، كه‌چۆن ده‌بێته چرایه‌كی روناكی بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌ی. چۆن ده‌بێته به‌ربه‌ستێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م نایه‌كسانی و ناعه‌داله‌تی و زوڵم و زۆرداری، ده‌یانزانی قه‌ڵه‌مێك كه‌سه‌رده‌شت به‌ده‌ستیه‌وه‌گرتووه، ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ شكاندنی بته‌كان .
سەردەشت عوسمان ، ده‌یزانی ئه‌و رێگایه‌ی گرتویه‌تییه‌به‌ر، بێ مه‌ترسی‌نییه، ئه‌و ده‌یزانی هه‌ر شه‌ش لاكانی ته‌ندراوه به‌هێڵی سوور به‌ڵام وێرانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی و بوونی ده‌یان دیارده‌ی نا‌مۆ و ناشارستانی، ویژدانی ئازارده‌دا و هەمیشە لە بیرکردنەوە بوو بۆ ژیانێکی باشتر، سەرەنجام دوای ئەوەی هەڕەشە و فشارەکان نەیانتوانی لە پەیامە ئازادیخوازەکەی پەشیمانی بکەنەوە لە بەیانی رۆژی سێ شەممە ( ٤-٥-٢٠١٠ )لەلایەن هێزێکی تایبەت و پلان بۆ داندراو لەبەر چاوی پۆلیس و خەڵکێکی زۆر لە بەردەم کۆلێژی ئادابی زانکۆی صلاحەددین لەشاری هەولێر، لەکاتی چونی بۆ دەوامی کۆلێژ بەزۆر و لێدان دەخرێتە ناو ئۆتۆمبێلکێکی جۆری کیا و دوای ئازار و ئەشکەنجەدانێکی زۆر بە گوللەیەک لەنێو دەمی ( وەکو ئاماژەیەک بۆ بێدەنگ کردنی )، تیرۆر دەکرێت ،لەکاتی رفاندیشی توێژینەوەی دەرچونەکەی لە دەستی بوو تا پێشکەشی زانکۆی بکات و لەدەستی بەردەبێتەوە و هاوڕێکانی دوای خۆی هەڵیدەگرنەوە، دوای دوو رۆژ تەرمەکەی لەشاری موصڵ فڕێدەدرێت ، تەنها ١٢ هەزار دیناری عێراقی و وێنەیەکی خۆی و دایکی و ناسنامەی کۆلێژەکەی لەنێو گیرفانیدا بوو .
سه‌رده‌شت عوسمان،چوه ریزی پیاوه‌مه‌زنه‌كانی دنیا‌و بۆ هه‌تایه ناوی به‌به‌رزی ده‌مێنێته‌وه، سەردەشت و ئازادی دوو ووشەی لێکدراون لەفەرهەنگ و لەکتوری خەڵکی عێراق و کوردستان .
سەرچاوە/لڤین
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||