| ||
|
||
سەندیکای ڕۆژنامەنووسان:كەناڵێك و دوو رادیۆ سوتێنران
ڕاگەیەندراوێك لە سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه:
به‌داخه‌وه له‌هه‌موو ئه‌و خۆپیشاندان و پشێویانه‌دا كه له‌هه‌رێم رووده‌ده‌ن میدیاكاران و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌بێت گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رو زیانیان به‌ربكه‌وێت.. سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌ده‌یان كامێرامان و په‌یامنێرمان به‌ر زه‌برو لێدانی هه‌ردوولا كه‌وتوون (پۆلیس و خۆپیشانده‌ر)، چه‌ندین كارمه‌ندمان دوكه‌ڵباران و فرمێسكرێژ كران، ژماره‌یه‌ك په‌یامنێری ناوخۆ‌و كه‌ناڵه‌كانی عیراق و ئێران و توركیا له ده ده‌قیقه‌وه بۆ چه‌ند سه‌عاتێك ده‌ستبه‌سه‌ركران.. كه تائێستا نه‌مانتوانیوه ئامارێكی ورد بڵاوبكه‌ینه‌وه..
سه‌رباری رژانی چه‌ندین خوێنی به‌ناهه‌ق و ئه‌و زه‌ره‌رو زیانه مادییه گه‌وره‌یه‌ی به‌ر ژێرخانی ئابووری و مۆزه‌خانه‌و ئه‌رشیف و گه‌له‌ری و فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و سووتاندنی ده‌یان باره‌گای حزبی و رێكخراوه‌یی كه‌وتن، كه هه‌موویان تێكڕا مایه‌ی نیگه‌رانی و تێكچوونی سێكته‌ره‌كانی ژیانی هاووڵاتیانی هه‌رێمه‌كه‌مان بوون، ئێمه وه‌ك لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ته‌واو خه‌مبارو نیگه‌ران بووین به‌شه‌هیدبوون و برینداربوونی ده‌یان هاووڵاتی و هێزه‌كانی پۆلیس و ئه‌و زیانه مادیانه‌ی به‌ر كه‌ناڵه‌كان و ئه‌ندامه‌كانمان كه‌وتن، به‌ڵام كه هه‌واڵی سووتاندنی دوو رادیۆ‌و ته‌له‌فیزیۆنێكمان بیست، هه‌ستمان به مه‌ترسی زیاتر بۆ سه‌ر میدیای كوردستان كرد.
سووتاندنی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی راپه‌رین له‌به‌رواری ١٩/١٢/٢٠١٧ به‌چه‌ند ده‌ستێك له‌ناو خۆپیشاده‌رانه‌وه، بردنی سه‌رجه‌م ئامێر‌و كه‌لوپه‌له‌كانی.. هاوكات هه‌ر له رانیه‌و له‌هه‌مان رۆژدا هه‌ردوو رادیۆی مه‌شخه‌ڵان و رادیۆی ده‌نگی یه‌كگرتوو سووتێنران و تاڵانكران..
ئێمه له‌مكاته‌و له‌م بارودۆخه پێشبینی نه‌كراوه‌دا، داوای هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ین و رووی ده‌ممان ده‌كه‌ینه سه‌رجه‌م هێزه‌كان و خۆپیشاده‌رانیش، كه لێدان و سووكایه‌تی میدیاكار نه‌كه‌نه ئامانجی خۆیان به گوللـه‌ی پلاستیكی و دووكه‌ڵ، له‌لایه‌نی خۆپیشانده‌رانیشه‌وه به به‌ردو به‌هه‌ڵمات و جنێو‌و سووكایه‌تی.. له‌هه‌مانكاتیشدا رووی ده‌ممان ده‌كه‌ینه ئه‌و میدیاكارانه‌ی رووماڵی خۆپیشاندان و پشێوی و رووداوه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ وێنه‌گرتن و به‌جێگه‌یاندنی كاره‌كه‌یان، شوێنی ستانداردی جیهانی به‌كاربهێنن و هه‌وڵبده‌ن خۆیان تێكه‌ڵاوی خۆپیشانده‌رو پۆلیسیش نه‌كه‌ن و جلوبه‌رگی جیاواز بپۆشن، به‌تایبه‌ت ئه‌و هێله‌كانه‌ی كه سه‌ندیكا دابه‌شی كردووه به‌سه‌ر په‌یامنێراندا، چونكه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه‌كان وا رێككه‌وتووین كه ئه‌و به‌رگانه رێگاپێدراوی ئێمه‌ن و پێویسته ره‌چاوی پاراستن و رێز له‌كاریان بگیرێت و بتوانرێت له رووماڵكردندا شوێنی تایبه‌تییان هه‌بێت..
هێمنی بۆ كوردستان و ئارامی بۆ بارودۆخ و سه‌لامه‌تی بۆ سه‌رجه‌م میدیاكاران و ئه‌ندامانی ماندوومان ده‌خوازین..
کاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ٢٤/١٢/٢٠١٧
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||