راگەیەنراوی سەندیكای رۆژنامەنوسان لەبارەی بڕیاری داخستنی كەناڵە میدیایەکان

 

سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان لە سێ راگەیەنراودا بۆ بۆ رای گشتی ناوخۆو دەرەوەو نەقیبی رۆژنامەنوسانی عیراق و فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنوسان ئیدانەی بڕیاری داخستنی كەناڵەكانی میدیای هەرێمی كوردستان دەكات  شەرمەزار دەكات لەلایەن دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراقەوە كە لەڕێی نوسراوەوە بۆ وەزارەتی بەرگری و ئەنجوومەنی ئاسایش عیراق و دەزگای موخابەراتی عیراق و ژووری عەمەلیاتی سوپای عیراق نێردراوە.

 

دەقی راگەیەنراوەكان:

 

بۆ رای گشتی ناوخۆو دەرەوە

سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان

بریاری داخستنی كەناڵەكانی میدیا شەرمەزار دەكات

 

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراق بە ژمارە ٧/٤/٥/٩٧١٤ لە بەرواری ٢٣/١٠/٢٠١٧ بریاری راگرتنی بەخشی هەردوو كەناڵی (RUDAW) و (K24) لەسەرانسەری عیراق داوە، كە گوایە مۆڵەتیاننییە و بەرنامەكانیان هاندانی توندوتیژی رق و كینەیە و ئاشتەوایی كۆمەلایەتی تێكداوە.

بریارەكەشیان بۆ وەزارەتی بەرگری و ئەنجوومەنی ئاسایش عیراق و دەزگای موخابەراتی عیراق و ژووری عەمەلیاتی سوپای عیراق ناردووە.

 

سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان ئەمجۆرە بریارانە شەرمەزار دەكات ، لە هەمانكاتدا  لەنەبوونی بۆشایی یاسایەكی تایبەت بە رێكخستنی پەخشی رادیۆو تەلەفزیۆن دژی هیچ رێكارێك نییە ئەگەر مەبەستی راستەقینە رێكخستنی ئەم بوارەبێت ، بەڵام زۆر راشكاو دیارە ئەم بڕیارە بە پلەی یەكەم!! ، بڕیارێكی سیاسییە مەبەست لێی سزادانی میدیاكانی كوردستان و هەموو دەنگێكە دیموكراتی و ئازادیخوازە ، هەروەكو لە مادەكانی (٣٦) و (٤٠) دەستوری عیراقداهاتووە، ئازادی بیروراو رۆژنامەگەری لە لایەنی دەولەتەوە گەرەنتی بكرێت و ناكرێ پێشێلكاری و رێگە لەو ئازادییە بگیرێت تەنها بە بریاری دادگا نەبێت، كەچی جێبەجێكردنی بریارێكی سیاسی لە رێگەی هێزی سەربازی و دەزگای موخابەراتەوە جگە لەوەی دەخالەتی نا قانوونیە لە هەرێمێكی دەستوری دانپیانراودا، ناكۆكیشە لەگەڵ ئەو پرانسیپانەی كە دەبێت عیراقێكی دیموكراتی لەسەر بنیات بنرێت، دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراق بەڵگەی چییە كە ئەو دوو كەناڵە لە بەرنامەكانیان دژی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و چاندنی تۆی دووبەرەكین، بەبێ ئەوەی ئەو بانگەشەیە لەلایەن دادگایەكی پسپۆری بێلایەن و بە بەڵگەو دیكۆمێنتەوە ساغ كرابێتەوە،هەروا بە ئاشكرا دوو فاقی و مۆركی سیاسی بەو بریارەوە دیارە كە ئەم دەستەیە هەموو ئەو كەناڵ و میدیا یانەی عیراق نایبینێ كە لە بەغداوە پەخش دەكرێن و هەول و تەیاری خەڵك دەكەن بە پەخشكردنی رق و كینەی تایفی و نەتەوەیی دژی هەرێمی كوردستان.

 

سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان، داوادەكات حكومەتی بەغدا هەوڵی بەرتەسك كردنەوەی ئازادی میدیا نەدات و دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراق لە رێگای رێنمایی و یاسا و كار ئاسانی كارو پیشەی رۆژنامەنووس و میدیایی رێك بخات دوور لە دەزگای موخابەراتی و عەسكەری تایبەت.

 

هاوپێچ/

وێنەیەك لە بریارەكەی عیراق

ئەنجوومەنی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان

٢٩ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧

 

 

وێنەیەك بۆ/

- رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و ئازادی رۆژنامەنووسی و كۆمەڵگەی مەدەنی ، ناوخۆو دەرەوە.

- بالیۆزو قونسوڵگەری ولاتان.

- دام و دەزگاكانی پەرلەمان و حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان

بەرێز/ مۆید اللامی نەقیبی رۆژنامەنوسانی عیراق

ب/ ئازادی میدیا

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراق بە ژمارە ٧/٤/٥/٩٧١٤ لە بەرواری ٢٣/١٠/٢٠١٧ بریاری راگرتنی بەخشی هەردوو كەناڵی (RUDAW) و (K24) لەسەرانسەری عیراق داوە، كە گوایە مۆڵەتیاننییە و بەرنامەكانیان هاندانی توندوتیژی رق و كینەیە و ئاشتەوایی كۆمەلایەتی تێكداوە.

بریارەكەشیان بۆ وەزارەتی بەرگری و ئەنجوومەنی ئاسایش عیراق و دەزگای موخابەراتی عیراق و ژووری عەمەلیاتی سوپای عیراق ناردووە.

سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان ئەمجۆرە بریارانە شەرمەزار دەكات ، لە هەمانكاتدا  لەنەبوونی بۆشایی یاسایەكی تایبەت بە رێكخستنی پەخشی رادیۆو تەلەفزیۆن دژی هیچ رێكارێك نییە ئەگەر مەبەستی راستەقینە رێكخستنی ئەم بوارەبێت ، بەڵام زۆر راشكاو دیارە ئەم بڕیارە بە پلەی یەكەم!! ، بڕیارێكی سیاسییە مەبەست لێی سزادانی میدیاكانی كوردستان و هەموو دەنگێكە دیموكراتی و ئازادیخوازە ، هەروەكو لە مادەكانی (٣٦) و (٤٠) دەستوری عیراقدا هاتووە، ئازادی بیروراو رۆژنامەگەری لە لایەنی دەولەتەوە گەرەنتی بكرێت و ناكرێ پێشێلكاری و رێگە لەو ئازادییە بگیرێت تەنها بە بریاری دادگا نەبێت، كەچی جێبەجێكردنی بریارێكی سیاسی لە رێگەی هێزی سەربازی و دەزگای موخابەراتەوە جگە لەوەی دەخالەتی نا قانوونیە لە هەرێمێكی دەستوری دانپیانراودا، ناكۆكیشە لەگەڵ ئەو پرانسیپانەی كە دەبێت عیراقێكی دیموكراتی لەسەر بنیات بنرێت، دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراق بەڵگەی چییە كە ئەو دوو كەناڵە لە بەرنامەكانیان دژی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و چاندنی تۆی دووبەرەكین، بەبێ ئەوەی ئەو بانگەشەیە لەلایەن دادگایەكی پسپۆری بێلایەن و بە بەڵگەو دیكۆمێنتەوە ساغ كرابێتەوە، هەروا بە ئاشكرا دوو فاقی و مۆركی سیاسی بەو بریارەوە دیارە كە ئەم دەستەیە هەموو ئەو كەناڵ و میدیا یانەی عیراق نایبینێ كە لە بەغداوە پەخش دەكرێن و هەول و تەیاری خەڵك دەكەن بە پەخشكردنی رق و كینەی تایفی و نەتەوەیی دژی هەرێمی كوردستان.

 

سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان، داوادەكات حكومەتی بەغدا هەوڵی بەرتەسك كردنەوەی ئازادی میدیا نەدات و دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراق لە رێگای رێنمایی و یاسا و كار ئاسانی كارو پیشەی رۆژنامەنووس و میدیایی رێك بخات دوور لە دەزگای موخابەراتی و عەسكەری تایبەت.

هەروەها سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان داوا لە هاوپیشەكانمان لە نەقابەی رۆژنامەنوسانی عیراق دەكات هاوكارمان بن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم بریارە و رێگرتن لە جێبەجێكردنی ، بۆ زەمانەتكردنی ئازادی  میدیا و كاری رۆژنامەنووسی.

 

هاوپێچ/

وێنەیەك لە بریارەكەی عیراق

ئەنجوومەنی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان

٢٩ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧

 

 

وێنەیەك بۆ/ IFJ -

بەرێز/ سەرۆكی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنوسان(IFJ)

بەرێز/ ئەمینداری گشتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنوسان (IFJ)

ب/ ئازادی میدیا لە عیراق

 

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراق بە ژمارە ٧/٤/٥/٩٧١٤ لە بەرواری ٢٣/١٠/٢٠١٧ بریاری راگرتنی بەخشی هەردوو كەناڵی (RUDAW) و (K24) لەسەرانسەری عیراق داوە، كە گوایە مۆڵەتیاننییە و بەرنامەكانیان هاندانی توندوتیژی رق و كینەیە و ئاشتەوایی كۆمەلایەتی تێكداوە.

بریارەكەشیان بۆ وەزارەتی بەرگری و ئەنجوومەنی ئاسایش عیراق و دەزگای موخابەراتی عیراق و ژووری عەمەلیاتی سوپای عیراق ناردووە.

 

سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان ئەمجۆرە بریارانە شەرمەزار دەكات ، لە هەمانكاتدا  لەنەبوونی بۆشایی یاسایەكی تایبەت بە رێكخستنی پەخشی رادیۆو تەلەفزیۆن دژی هیچ رێكارێك نییە ئەگەر مەبەستی راستەقینە رێكخستنی ئەم بوارەبێت ، بەڵام زۆر راشكاو دیارە ئەم بڕیارە بە پلەی یەكەم!! ، بڕیارێكی سیاسییە مەبەست لێی سزادانی میدیاكانی كوردستان و هەموو دەنگێكە دیموكراتی و ئازادیخوازە ، هەروەكو لە مادەكانی (٣٦) و (٤٠) دەستوری عیراقدا هاتووە، ئازادی بیروراو رۆژنامەگەری لە لایەنی دەولەتەوە گەرەنتی بكرێت و ناكرێ پێشێلكاری و رێگە لەو ئازادییە بگیرێت تەنها بە بریاری دادگا نەبێت، كەچی جێبەجێكردنی بریارێكی سیاسی لە رێگەی هێزی سەربازی و دەزگای موخابەراتەوە جگە لەوەی دەخالەتی نا قانوونیە لە هەرێمێكی دەستوری دانپیانراودا، ناكۆكیشە لەگەڵ ئەو پرانسیپانەی كە دەبێت عیراقێكی دیموكراتی لەسەر بنیات بنرێت، دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراق بەڵگەی چییە كە ئەو دوو كەناڵە لە بەرنامەكانیان دژی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و چاندنی تۆی دووبەرەكین، بەبێ ئەوەی ئەو بانگەشەیە لەلایەن دادگایەكی پسپۆری بێلایەن و بە بەڵگەو دیكۆمێنتەوە ساغ كرابێتەوە، هەروا بە ئاشكرا دوو فاقی و مۆركی سیاسی بەو بریارەوە دیارە كە ئەم دەستەیە هەموو ئەو كەناڵ و میدیا یانەی عیراق نایبینێ كە لە بەغداوە پەخش دەكرێن و هەول و تەیاری خەڵك دەكەن بە پەخشكردنی رق و كینەی تایفی و نەتەوەیی دژی هەرێمی كوردستان.

 

سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان، داوادەكات حكومەتی بەغدا هەوڵی بەرتەسك كردنەوەی ئازادی میدیا نەدات و دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراق لە رێگای رێنمایی و یاسا و كار ئاسانی كارو پیشەی رۆژنامەنووس و میدیایی رێك بخات دوور لە دەزگای موخابەراتی و عەسكەری تایبەت.

سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان وەك ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنوسان(IFJ) داوادەكات كە (IFJ) رۆڵی خۆی بە دەركردنی بەیاننامەیەكی گوشار كردن كە ئاراستەی حكومەتی عیراق بكرێت بۆ رێگرتن لە جێبەجێ كردنی ئەم بریارەو هانی دەستەی راگەیاندنی عیراقی و سەندیكای رۆژنامەنوسانی عیراق بدات بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی زەمانەتكردنی ئازادی میدیا لە عیراقدا.

 

هاوپێچ/

وێنەیەك لە بریارەكەی عیراق

ئەنجوومەنی سەندیكای

رۆژنامەنوسانی كوردستان

٢٩ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧

 

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved