ده‌میرتاش: کوردی تورکیا یه‌کسانی ده‌وێت نه‌ برایه‌تی له‌گه‌ڵ تورک



 

مێرسین- هاوسه‌رۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی داوای له‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان کرد له‌بری جه‌خت له‌سه‌ر دروشمی برایه‌تی کورد و تورک داواکاری

سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌ دابین بکات

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ی له‌ ماڵپه‌ڕی خه‌به‌ری demokvathaber :سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش له‌باره‌ی گۆڕانکارییه‌ سیاسییه‌کانی تورکیاوه‌

 

وتی: "بۆ کوردی تورکیا یه‌کسانی پێویستر له‌ برایه‌تی.''

 

ده‌میرتاش داوای له‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان کرد "له‌بری ته‌عاروفی سیاسی ئه‌م ڕاستێنه‌ له‌به‌رچاو بگرن که‌ پێویستی و داخوازی کورده‌کان ئه‌مه‌ نییه‌ که‌

 

 چه‌ندین برایان ببێ به‌ڵکوو ئه‌وان هه‌وڵ بۆ داخوازی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ده‌ده‌ن."

 

وتیشی:"ئه‌ردۆ‌غان فه‌رمانی به‌ سه‌رکرده‌ له‌شکه‌رییه‌کانی تورکیا داوه‌ که‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر که‌سانی سڤیلیش بوون لێیان بده‌ن، کات به‌فیڕۆ مه‌ده‌ن، وایه‌ که‌

 

 34 گه‌نجی کورد ده‌کوژرێت."

 

هاوکات ئارتوغڕۆڵ کۆچۆک، نوێنه‌ری مێرسین له‌ په‌رله‌مانی تورکیا و له‌ سه‌رکرده‌کانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی له‌ باره‌ی داخوازییه‌کانی کوردی

 

 تورکیاوه‌ وتی: "داواکارییه‌کانی ئێمه‌ ڕوون و ئاشکرایه‌ کورد له‌بری برایه‌تی، یه‌کسانی ده‌وێ."

 

کوچۆک له‌ نووسه‌ران و سیاسه‌توانانی چه‌پ گه‌را و خه‌ڵکی بورسایه‌ و له‌گه‌ڵ سری ثوریا ئونده‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنی ڕابردووی په‌رله‌مانی تورکیادا چووه‌

 

ڕیزی پارتی ئاشتی و دیموکراسی.



Qadirzada.com © 2009. All rights reserved