| ||
ژیانی شەهید، سەید قطب
کورتەیەک لە ژیانی سه‌یید قوتب خوای گەورە پلەی شەهیدی پێ بدات:
* ناوی (سه‌یید) كوڕی (قطب)ى كوڕی (ئیبراهیم)ه.. باپیره‌ی پێنجه‌می له هینده‌وه هاتووه.
* ساڵی ۱۹۰٦ ز له‌گوندی (موشا)ی شاری (ئه سیوط)ی میسر له‌دایك بووه.
* پێش ته‌مه‌نی (۱۰ـ ده) ساڵان قورئانی پیرۆزی له‌به‌ركردووه.
*باوكی له‌ریزی (الحزب الوطنی) ئه‌وكاته‌ی میسردا كاری سیاسی ئه‌نجام داوه.
* قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی له (تجهیزیة دار العلوم) و (دار العلوم)ی باڵای له (قاهیره) ته‌واو كردووه.
* دوای ته‌واوكردنی خوێندن، نووسینه‌كانی له گۆڤاری (اڵاهرام، اڵاسبوع، الرسالة، الشرق الجدید، العالم العربی)دا بڵاوده‌كرده‌وه.
* ژنی ماره‌كرد، به‌ڵام زیندان بواری گواستنه‌وه‌ی نه‌دا.
* ساڵی ۱۹٤۸ـ۱۹٥۰ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی خوێندندا نێررایه (ئه‌مه‌ریكا). به‌ڵام پێش ته‌واوكردنی خوێندن به(۳) سێ مانگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه میسر.
* گۆڤاری (الفكر الجدید)ی ده‌ركرد به هاوكاری (محمد حلمی المنیاوی) كه هه‌مووی هێرشی ئیسلامی بوو بۆ سه‌ر دهرهبهگو سه‌رمایه‌داری، به به‌ڵگه‌ی قورئان‌و حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم.
* ساڵی ۱۹٥۱ چووه ریزی كۆمه‌ڵه‌ی (برایانی موسڵمان = الإخوان المسلمين)ه‌وه.
* ساڵی۱۹٥۲ به ئه‌ندامی (مكتب الارشاد)ی برایان هه‌ڵبژێراو كرا به سه‌رۆكی به‌شی بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌واز له (باره‌گای ناوه‌ندی = المركز العام)ی برایان.
* ساڵی ۱۹٥۲ به‌شداری كۆنگره‌ی دیمه‌شقی كرد، كه له‌ژێر ناوی (التربیه الخلقیه كوسیله لتحقیق التكامل الإجتماعی)دا گیرا.
* هه‌ر له‌و ساڵه‌دا وه‌كو نوێنه‌رێكی برایانی موسڵمان به‌شداری كرد له (كۆنگره‌ی میللی ئیسلامی قودس = المۆتمر الإسلامی الشعبی– القدس -).. پاش ته‌واوبوونی كۆنگره‌كه به فه‌رمانی (كلوب)ی فه‌رمانده‌ی ئینگلیز، حكومه‌تی ئه‌رده‌نی رێینه‌دا بچێته ئه‌رده‌نه‌وه.
* ساڵی ۱۹٥٤ كرا به سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (الإخوان المسلمین)كه هه‌ر له‌وساڵه‌دا داخرا، چونكه دژی رێكه‌وتنی میسر‌و به‌ریتانیا وه‌ستا. كه پیاوانی (شۆرشی!) یۆلیۆی میسری كردیان.
* له‌مه‌ودوا له زیندانه‌كانی (القلعه، السجن الحربی، ابوزعبل، ولیمان طره)دا ژیانی برده‌سه‌ر.
* له ئایاری۱۹٥٥دا خرایه نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی بۆ تیماركردنی شوێنه‌واری سزا‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندان‌و، نه‌خۆشییه‌كانی كه له زینداندا تووشی ببون. وه‌ك (نه‌خۆشی سنگ، دڵ‌و، رۆماتیزمی ئێسك).
* له ۱۲‌ی ته‌مووزی ۱۹٥٥دا (دادگای گه‌ل = محكمة الشعب!) بۆ ماوه‌ی (۱٥ ساڵ زیندانی له‌گه‌ڵ كاری ناڕه‌حه‌ت)حوكمی دا به‌سه‌ردا!! هه‌رچه‌نده نه‌شیتوانی له‌به‌ر نهخۆشیو ئازار‌و ناڕه‌حه‌تی ئاماده‌ی (دادگا)كه بێت.
* ساڵی ۱۹٥٥ له (سوریا) وێنه‌و ناوی له (لوحة شرف)ی كۆلێجی شه‌ریعه‌تی زانكۆی دیمه‌شقدا هه‌ڵواسرا، له‌ڕیزی (زانا‌و دانا دلسۆزه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م).
* شه‌وو ڕۆژی زیندانی (دوای ئه‌وه‌ی ئه‌شه‌كه‌نجه‌و سزای له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرا) دابه‌ش ده‌كرد به‌سه‌ر ئیشی ته‌نزیمی برایان‌و نووستن‌و كتێب داناندا.
* ساڵی ۱۹٦٤ دوای هه‌وڵدانێكی زۆر له‌لایه‌ن (عبدالسلام عارف)ی سه‌رۆكی (كۆماری عێراق)ی ئه‌و كاته له‌زیندان هێنرایه ده‌ره‌وه.
* دوای چه‌ند مانگێك گیرایه‌وه‌و له‌زیندان توندكرا.
* له ۲۹/۸/۱۹٦٦دا گیانی شه‌هیدانه‌ی به‌ره‌و خوای په‌روه‌ردگارو كردگاری به‌رزبووه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی له سێداره درا.. ره‌حمه‌ت له‌گیانی پاكی سه‌ییدی
| ||
Qadirzada.com ©2009 - 2023. All rights reserved
| ||