| ||
|
||
سه‌فین دزه‌یى وه‌ڵامی عه‌بادیی دایه‌وه
ده‌رباره‌ى دوالێدوانه‌كانى (حه‌یده‌ر عه‌بادى) سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ، له كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانیى ڕۆژى سێشه‌ممه ٢١/١١/٢٠١٧یدا، (سه‌فین دزه‌یى) گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند: دەقەکەیڕاگەیەندنەکە: به پشتبه‌ستن به بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى عیراق له ٢٠/١١/٢٠١٧، ده‌بێت هه‌موو ئه‌و ڕێكار و ده‌ر‌ه‌نجام و لێكه‌وته ناڕه‌وایانه هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه كه ته‌نیا له كاردانه‌وه‌ى ڕیفراندۆمدا دژى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى فیدراڵ و په‌رله‌مانى عێراقه‌وه گیراونه‌ته به‌ر، وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان، سزادانى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له په‌رله‌مانى عیراق، داخستنى فڕۆكه‌خانه‌كان و هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ى دیكه‌ش كه ڕۆژى ٢٧/٩/٢٠١٧ ته‌نانه‌ت به‌ر له ده‌رچوونى بڕیارى دادگاى فیدراڵیش، وه‌ك كاردانه‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عیراقه‌وه دژى خه‌ڵك و هه‌رێمى كوردستان ده‌ركراون.
پێشمه‌رگه هێزێكى دانپێدانراوى ده‌ستوورییه، له شكاندنى داعش و پاراستنى وڵات‌دا له‌گه‌ڵ هێزه عیراقییه‌كان له پرۆسه‌ى ئازادكردنه‌وه‌ى مووسڵدا ڕۆڵى سه‌ره‌كى بینیوه، پێشمه‌رگه نه‌بووایه له شه‌ڕى دژى داعشدا، كه‌ركووك و زۆر ناوچه‌ى دیكه‌ش به هه‌مان ده‌ردى مووسڵ ده‌چوون. پێشمه‌رگه له شه‌ڕى داعشدا (١٨٠٢) شه‌هید و (١٠٢٣٣) بریندار و (٦٢) ونبووى هه‌یه. كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و خودى به‌ڕێز عه‌بادیش چه‌ندین جار ستایشى ڕۆڵى هاوكارى و پاڵپشتى و هه‌ماهه‌نگیى پێشمه‌رگه‌یان له‌گه‌ڵ سوپاى عیراقدا كردووه، بۆیه ده‌بێ هه‌موولایه‌ك هه‌ر به‌م شێوه‌یه له پێشمه‌رگه بڕوانن و مافه ده‌ستوورییه‌كانى دابین بكه‌ن، كه به داخه‌وه تا ئێستا حكوومه‌تى فیدراڵ هیچ ساڵێك مووچه‌كانى نه‌داوه، له كاتێكدا به‌پێى ده‌ستوور پێشمه‌رگه به‌شێكه له سیسته‌مى به‌رگریى عیراق و ده‌بێ مووچه و شایسته داراییه‌كانى له‌لایه‌ن حكوومه‌تى فیدراڵه‌وه دابین بكرێت. به‌ڕێز (عه‌بادى) چه‌ندین جار گوتوویه‌تى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش هه‌میشه دووپاتى كردۆته‌وه كه ئاماده‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌موو هه‌ماهه‌نگییه‌كى پێویست بكات، به‌ڵام له ڕاستیدا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكى كرده‌یى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌لایه‌ن حكوومه‌تى فیدراڵه‌وه نه‌نراوه، ئه‌وان ته‌نانه‌ت ئاماده نین لیستى بایۆمه‌تریى مووچه‌خۆرانیش له هه‌رێم وه‌ربگرن، بۆیه ئیتر خه‌ڵكى كوردستان گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى كه بابه‌تى ناردنى مووچه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك جیددى نییه، به‌ڵكوو ته‌نیا قسه‌یه و هیچى تر.
ناوهێنانى هه‌رێمى كوردستان به هه‌ر ناوێكى دیكه‌ى داتاشراو، به ئاشكرا ناده‌ستوورییه و ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، گه‌لى كوردستانیش به هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانییه‌وه، هاوده‌نگن له‌سه‌ر پاراستنى قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستان و قه‌ت سازشى له‌سه‌ر ناكرێت.
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||