| ||
|
||
سه‌عدی پیرە باس له ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وە و سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك دە‌كات
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، سه‌رۆك كۆماری عیراق لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی پێداچونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و بڕیارانه بكات كه له‌ماوه‌كانی رابردوودا به‌غدا دژی هه‌رێم داویه‌تی، هاوكات باس له مه‌به‌ستی تری سه‌ردانه‌كانی فواد مه‌عسوم ده‌كات بۆ لای لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه د. فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان و له شاری سلێمانیش سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌میانی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له‌مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆك كۆماری عیراق كرد بۆ لای لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وتی: " سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ سێ مه‌به‌سته، مه‌به‌ستی یه‌كه‌م سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراقه. له‌ماوه‌كانی رابردوودا به‌غدا چه‌ندین بڕیاری دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد و كردیه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، پاش باسكردنی ئه‌و بڕیارانه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌وه هه‌ندێك هه‌ڵه به‌رامبه‌ر جه‌نابیان كرا به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار، حه‌نان فه‌تلاوی له‌سه‌ر بابه‌تی ده‌ستووری بون یاخود ده‌ستوری نه‌بونی ئه‌و بڕیارانه‌ی به‌غدا دژ به‌هه‌رێمی كوردستان. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رۆك كۆماری عیراق لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێناوه كه له‌ژماره‌یه‌ك شاره‌زای عیراقی پێكدێت بۆ لێكۆڵینه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی ده‌ستووری بونی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه له‌عیراق له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا ده‌رچوون جا له‌په‌رله‌مان بێت یا له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌و بڕیارانه دژ به هه‌رێم یاخود له عیراق درابێت.
لیژنه‌كه سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی به‌غدا كۆده‌كاته‌وه و دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌یداته دادگای ده‌ستوری بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌ستوری بوونی ئه‌و بڕیارانه. بڕیاره‌كان وه‌ك داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕووی گه‌شته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عیراق و خاڵه سنورییه‌كان و چه‌ندین بڕیاری تری به‌غدا دژ به هه‌رێم".
به‌دڵنیاییه‌وه دوای ته‌واو بوونی كاری لیژنه‌كه و بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌ستووری بون یا ناده‌ستوری بونی ئه‌و بڕیارانه ده‌بێت گره‌نتی له‌سه‌دا سه‌د بۆ جێبه‌جێكردن و گۆڕانكاری وه‌ربگیرێت، بێگومان ئه‌و گره‌نتیه‌ش له عیراق و په‌رله‌مان و هه‌موو ئه‌و شوێنانه وه‌رده‌گیرێت كه‌پێشتر بڕیاره‌كه‌یان داوه چونكه ئه‌مه به‌ته‌نها بڕیارێك نیه. به‌دڵنیاییه‌وه دوای ئه‌و بڕیارانه‌ی لیژنه‌كه ده‌یدا ئه‌وكات به‌غدا ناتوانێت وه‌ك ئێستا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات كه وه‌ك دیلێكی جه‌نگ ئێستا له هه‌رێم ده‌ڕوانێت، چونكه بڕیاره‌كانی سه‌رۆك كۆمار و هه‌نگاوه‌كانی ئیعتباری نێوده‌وڵه‌تیان هه‌یه و به‌ته‌نها بڕیارێكی ئاسایی نیه، به‌ته‌نها بڕیاربێت و به‌س، ناكرێت به‌هۆی بڕیاری سیاسیه‌وه ئه‌م هه‌موو سزایه بسه‌پێنێت كه خه‌ڵك به‌گشتی بگرێته‌وه.
مه‌به‌ستی دووه‌می سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار تایبه‌ت بوه به كێشه نێوخۆییه‌كانی یه‌كێتی و ئاگاداربوون له‌و كێشانه له‌نزیكه‌وه چونكه وه‌ك ده‌زانرێت جه‌نابی دكتۆر فوئاد مه‌عسوم یه‌كێكه له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
دوێنێ سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد ئه‌مه‌ش تایبه‌ت بوو به دوز خورماتوو و ئه‌و رووداوانه‌ی كه له رابردوودا رووییاندا، كه ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه بكرێت كه چی كراوه و رێ و شوێنی یاساییان دژ بگیرێته به‌ر، بێگومان هه‌ندێك له‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه كاری سیاسی ده‌كه‌ن، ناكرێپ ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له‌دووز خورماتو هه‌یه ئیستغلال بكرێت بۆ مه‌به‌ستێكی سیاسی تایبه‌ت كه بۆنی تایفی لێدێت كه ئه‌مه‌ش هه‌م عیراق وه هه‌م هه‌رێمی كوردستان تێیدا زیانیان كردووه
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||